وه‌رگێڕاو له فارسییه‌وه.
مێرووله‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نکه جۆ به رێگایه‌کی‌دا ده‌ڕۆیشت. نزیک شانه هه‌نگوینێک بۆوه و به بۆنی هه‌نگوین ئاوی له زاری که‌وت. به‌ڵام شانه‌که له‌سه‌ر گاشه‌به‌ردێک بوو و هه‌رچه‌ند مێرووله هه‌وڵیدا وه‌سه‌ر به‌رده‌که که‌وێت و بگات به هه‌نگوین، نه‌کرا. هه‌ر هه‌ڵده‌خلیسکا و ده‌که‌وت. ئیشتیای هه‌نگوین وه‌زمانی هێنا و هاواری کرد: "ئه‌ی خه‌ڵکینه، من هه‌نگوینم ده‌وێت، ئه‌گه‌ر پیاوچاکێک په‌یدا بێت و بمگه‌یێنێته شانه هه‌نگوین، ده‌نکه جۆیه‌کی ده‌ده‌مێ."
مێرووله‌یه‌کی باڵدار به‌وێدا هه‌ڵده‌فڕی. ده‌نگی گوێ لێ‌بوو و کوتی: "نه‌که‌ی بچی ها! شانه هه‌نگوین مه‌ترسی هه‌یه!"
- گوێی مه‌ده‌یه، ده‌زانم چ بکه‌م.
- له‌وێ هه‌نگ پێتوهدهدهن.
- من له هه‌نگ نا‌ترسێم، هه‌نگوینم ده‌وێ.
- هه‌نگوین نووسێنه، ده‌ست و لاقت پێیوهدهنووسێت.
- ئه‌گه‌ر ده‌ست و لاق پێیوهنووسابا، که‌س هه‌نگوینی نه‌ده‌خوارد.
- خۆت ده‌زانی، به‌ڵام وه‌ره و به قسه‌م بکه و له‌و ئیشتیایهت دهستههڵگره. من باڵدارم، بهساڵاچوومه و به‌ئه‌زموونم. چوونه‌ناو شانه‌هه‌نگوین بۆت باش نییه و له‌وانه‌یه خۆت تووشی کێشەیێک بکه‌ی.
- ئه‌گه‌ر ده‌توانی هه‌قده‌ستت وه‌رگره و بمگه‌یێنێ، ئه‌گه‌ریش ناتوانی زۆری له‌سه‌ر مه‌ڕۆ. من گه‌وره‌ترم ناوێ و ئه‌و که‌سه‌ی په‌ندم بدات ڕقم لێیده‌بێت.
- له‌وانه‌یه یه‌کێک بیهه‌وێ بتترسێنی، به‌ڵام من پێم دروست نییه و بۆ کارێک که دروست نه‌بێت یارمه‌تیت ناده‌م.
- جا که‌وایه خۆت ماندوو مه‌که. ئه‌وڕۆ هه‌ر چۆنێک بێت خۆی دهگهیێنمێ.
مێرووله‌ی باڵدار رۆیی و مێرووله دیسانیش هه‌رای کرد: "پیاوچاکێکم ده‌وێ بمگه‌یێنێته شانه هه‌نگوین و ده‌نکه جۆیێکم لێوه‌رگرێت."
مێشێک گه‌یشتێ و کوتی: "ئه‌ی به‌سته‌زمانه! هه‌نگوینت ده‌وێت و مافی خۆته، من به ئاواتی خۆت ده‌گه‌یێنم."
مێرووله کوتی: "ئافه‌ریم! خوا ته‌مه‌نت درێژ کات! به تۆ ده‌ڵێن ئاژه‌ڵی خێرخواز!"
مێش مێرووله‌ی به‌رز کرد و له ده‌م شانه هه‌نگوینی دانا و ڕۆیی. مێرووله زۆر خۆشحاڵ بوو و کوتی: "وهیوهی! چ خۆشبه‌ختییه‌ک، چ شانه‌یێک، چ بۆنێک، چ هه‌نگوینێک، چ تامێک، خۆشبه‌ختیی له‌وه‌ی باشتر نییه. ئه‌و مێروولانه چه‌ند بهستەزمانن ده‌نکه جۆ و گه‌نمان کۆده‌که‌نه‌وه و قه‌ت نایه‌ن بۆ شانه هه‌نگوین!"
مێرووله له خوارێ‌ڕا ده‌ستی به لستنه‌وه‌ی هه‌نگوین کرد و چووه پێش تا کاتێک زانی ده‌ست و لاقی پێوه‌نووساوه و ناتوانێ له جێی خۆی ببزوێت. هه‌ر چه‌ندی هه‌وڵی دا، نه‌یتوانی خۆی ڕزگار بکات. ئه‌وجار هه‌رای کرد: "ئه‌ی تووشی چ گکێشەیێکی بوومه! چاره‌ڕه‌شیی له‌وه خراپترم نه‌دیوه! ئه‌ی خه‌ڵکینه، رزگارم که‌ن! ئه‌گه‌ر پیاوچاکێک بێت و بمهێنێتهدهر دوو ده‌نکه جۆیانی ده‌ده‌مێ."
مێرووله‌ی باڵدار که له گه‌ڕانه‌وه‌دا بوو، زگی پێیسووتا و ڕزگاری کرد و کوتی: "نامهه‌وێ لۆمه‌ت بکه‌م، به‌ڵام تامه‌زرۆیی زۆر هۆی گرفتارییه. ئه‌وجار به‌ختت هه‌بوو که من گه‌یشتمێ به‌ڵام له‌مه‌ودوا وریا به پێش تووش بوون به کێشە، له په‌ندی خێرخوازانت گوێ بگری و یارمه‌تی له مێش وه‌رنه‌گری. مێش هاوده‌ردی مێرووله نییه و ناتوانێ ئاواڵێکی خێرخواز بێت بۆ تۆ."
مێرووله و هه‌نگوین
هاوبەشکردن
بارکردنی سەرنجەکان...