میوە باشتره یان دەنکەکەی؟
پیاوێک لە لێواری شەقام کەوڵی ڕاخستبوو و نووسیوی بوو: قەیسی کیلۆی 200 تمەن، دەنکەکەی* کیلۆی 300 تمەن. یەکێک لێی پرسی:
- بۆچی ناوکەکەی لە خۆی گرانترە؟
- چونکە عەقڵی مرۆڤ زیاد دەکات.
پیاوەکە کەمێکی بیرکردەوە و گوتی: کیلۆیەک دەنکم بدەیە. کڕی و هەر لەو نزیکەیە دانیشت و دەستی کرد بە شکاندن و خواردنی. لەبەرخۆیەوە کوتی: «ئەوه چ کارێک بوو کردم؟! ئەگەر قەیسییەکەم کڕیبا، هەم خۆیم دەخوارد هەم دەنکەکەی، هەرزانتریش دەکەوت!» چوو و هەمان قسەی بە فرۆشیارەکە کوت. فرۆشیارەکە کوتی:
- بەڵێ، نەمکوت عەقڵی مرۆڤ زیاد دەکات؟ چ زوویش کاری کرد!!
دەنک*: ناوک
بارکردنی سەرنجەکان...