مینە جاف

مینە جاف

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/11/15 (بەڕۆژکرا: 2026/11/17)
بینین: 7
کاتی خوێندن: 1 خولەک

مینە جاف

مینە جاف شاعیری کورد، ناوی حەمەد ئەمين کوڕی کەریم بەگی فەتاح بەگی حەمە پاشای سەرۆکی ھۆزی جافە و ساڵى 1911ی زایینی له قەڵاى شيروانه لەدايكبووه.

مینە جاف هەر له منداڵيیەوه خولياى سوارچاكى و خوێندنەوه و ئەدەب و شێعر بووه و خۆشەويستىی خاك و نيشتمانەكەى لەناو هەڵبەستەكانیدا ڕەنگى داوەتەوه. سەرەتای خوێندنی لە حوجرەدا بووە، لە مزگەوتی کەلار لای مەلا محێدین و مەلا ئەحمەدی کەلار خوێندوویەتی. مینە جاف، لە دەوروبەری ١٩٢٥دا، دەستی بە شێعر نووسین کردووە. جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی عەرەبی، فارسی و تورکی زانیوە.

مینە جاف ساڵى 1965ی زایینی لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە و له گۆڕستانى «سەيد خەليل» به خاک سپێردراوه.

بەرهەمەکان

  • دیوانی مینە جاف


هاوبەشکردن