میسباحوددیوانی ئه‌ده‌ب

میسباحوددیوانی ئه‌ده‌ب

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2011/10/14 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 2413
کاتی خوێندن: 1 خولەک

میسباحوددیوانی ئه‌ده‌ب نێوی عه‌بدوڵڵابه‌گ کوڕی ئه‌حمه‌دبه‌گه و له ڕه‌گه‌زی میرانی موکریانه. ئه‌ده‌ب له نووسین و پزیشکی و نیگارکێشی و مۆسیقادا ده‌ستێکی به‌رزی هه‌بووه و بۆ گۆرانیش شێعری هۆنیوه و ئاهه‌نگی بۆ داناون.

میسباحوددیوانی ئه‌ده‌ب له ساڵی 1859ی زایینی­دا له دێی ئه‌رمه‌نی بڵاغی بۆکان­دا له­‌دایک­بووه. هه‌ر له گونده‌که‌ی خۆیاندا له لای مه‌لای دێی فێری قورئان و هێندیک کتێبی دیکه بووه و دواتر میرزایه‌کی تایبه‌تی بۆ گیراوه و فێری حیسێب و هه‌نده‌سه و نووسینی فارسی بووه. له گه‌ڵ نوسره‌ت ناوێک زه‌ماوه‌ندی کردووه و له 35 ساڵیدا تووشی نه‌خۆشی له‌رزۆکی ده‌بێت و بۆ ده‌رمان ده‌چێته ڕوسیا و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه و چه‌ندین جاری تریش سه‌فه‌ری مۆسکۆ ده‌کات. له ساڵی 1910 دا ده‌چێته شاره‌زوور و له ئاوایی شانه‌ده‌ر ماوه‌یێک ده‌مێنێته‌وه و به نامه‌یێکدا شێعره‌کانی ده‌نێرێت بۆ "تاهیربه‌گی جاف". دوایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ موکریان و له دێی باخچه‌دا ده‌مێنێته‌وه.


ئه‌ده‌ب له ساڵی 1912 له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و له گۆڕستانی باخچه‌دا نێژرا.

له به‌ڕهه‌مه‌کانی ئه‌و ده‌توانین ئاماژه به کتێبی نوخبه‌تولحیساب و دیوانی شێعره‌کانی بکه‌ین.


وشە سەرەکییەکان: ئه‌ده‌ب شاعیر

هاوبەشکردن