میرزا قاسمی به مریشک

میرزا قاسمی به مریشک

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/08/25 (بەڕۆژکرا: 2026/11/22)
بینین: 44
کاتی خوێندن: 1 خولەک


وەرن پێکەوە

چێشتی میرزا قاسمی به مریشک

لێبنێین.



پێداویستییەکان

یەک دانە پیوازی ناوەند، نزیکەی ١٠٠ گرام
یەک قاپی ماستخۆری باینجانە ڕەشەی کەبابکراو و کوتراو، واتا ٥ دانە باینجانە ڕەشەی بچووک، نزیکەی نیو کیلۆ
چوار هێلکە
نیوەی سیرێک
یەک دانە ڕانی مریشکی بچووک، نزیکەی ٢٠٠ گرام
دوو کەچکی خواردن ڕوبی تەماتە، نزیکەی ٨٠ گرام
خوێ و بیبار بە ڕێژەی پێویست
یەک پەیمانە ڕۆن، نزیکەی ١٠٠ گرام
بەم بڕە پێویستییانە، دەتوانین دوو دەوریی خۆرشتی «میرزا قاسمی به مریشک» ئامادە بکەین.

شێوازی دروستکردنی میرزا قاسمی به مریشک

یەک پیوازی ناوەند لەگەڵ یەک پەیمانە ڕۆن سووردەکەینەوە. دوو کەچک ڕوبی تەماتەی بۆ زیاد دەکەین و تەفتی دەدەین.


نیوەی سیرەکە بە ڕەندە وردی دەکەین و زیادی دەکەین. پێنج دانە باینجانە ڕەشەی بچووک کەباب دەکەین و دەیکوتین. دوو کەچک لە مایەی تەماتەکە لا دەنێین، باینجانە ڕەشە کەبابکراوەکان بۆ ئەو مایە تەماتەی دیکە زیاد دەکەین و بە باشی تێکەڵی دەکەین.

چوار هێلکە و کەمێک خوێ و بیباری بۆ زیاد دەکەین و لێکیدەدەین. بەم شێوەیە میرزا قاسمیەکە ئامادە دەبێت.

یەک ڕانی مریشکەکە دەکوڵێنین، پێستەکەی لێ جودا دەکەینەوە و وردی دەکەین.

ئەو دوو کەچکە مایە تەماتەی لاوەنراو لە گۆشتی مریشکی وردکراوەکە دەدەین و تێکەڵی دەکەین.

میرزا قاسمیەکە لە ناو دەفرێکدا دەکێشین و گۆشتی مریشکەکەی بەسەر وەردەکەین. خواردنەکە ئامادەیە.

نۆشی گیان!



وشە سەرەکییەکان: خواردن چێشت

هاوبەشکردن