میرزا غەفوور

میرزا غەفوور

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/11/15 (بەڕۆژکرا: 2026/11/17)
بینین: 9
کاتی خوێندن: 1 خولەک


میرزا غەفوور

میرزا غەفوور کوڕی حاجی عومەری حاجی عەباس شاعیری کورد، ساڵی ١٨٧٠ی زایینی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی لەدایک بووە. دایکی ناوی ئامینە بووە.

ناسناوی شاعیر (غەفوور، خاڵە، میرزا) بووە کە هەمووی لە شێعرەکانیدا دەردەکەون، هەندێ جار «خاڵە میرزا» و «میرزا غەفوور»ی بەکارهێناوە. میرزاغەفوور لەلای خواجە فەندی قورئانی پیرۆزی خوێندووە، بەڵام بەهۆی باری نائاسایییەوە، نەیتوانیوە تا سەر خوێندن تەواو بکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەباشی زمانەکانی فارسی و تورکی و عەرەبی زانیوە.

میرزا غەفوور دوا تەمەنی ژیانی بە نەخۆشی و دەردەسەری بەڕێوەبردووە و ساڵی ١٩٣٨ی زایینی ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. 

بەرهەمەکان

  • دیوانی میرزا غەفوور




هاوبەشکردن