مه‌ستووره مێردی به خوسره‌و خانی ئه‌رده‌لان ( (والیی سنه) کردووه و خوسره‌و خان‌یش له شێعرداناندا له خانم نزیک بۆته‌وه. له دیوانی هه‌ردووکیاندا شێعر به یه‌کدا هه‌ڵدانیان زۆر به‌رچاوه. مه‌ستووره له شێعردانان، چ به کوردی و چ به فارسی، زۆر خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات بووه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی شێعره‌کانی له ناو چوونه و ته‌نیا دووهه‌زار به‌یتێکی ماوه‌ته‌وه که ساڵی 1926ی زایینی، میرزا ئه‌سه‌دوڵڵا خانی کوردستانی، سه‌رۆک فه‌رهه‌نگی سنه، له تاران چاپی کردوون. مه‌ستووره له ساڵی ١٨٤٨ی زایینی له ته‌مه‌نی چل و چوار ساڵیدا له سلێمانی مردووه و هه‌ر له‌وێش نێژراوه.
بارکردنی سەرنجەکان...