منداڵی کەم‌هۆش

منداڵی کەم‌هۆش

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/12 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 6
کاتی خوێندن: 1 خولەک

منداڵی کەم‌هۆش


ڕۆژێک مامۆستای ئێدیسۆن نامەیەکی بۆ دایکی نووسی و دایە دەست ئێدیسۆن تا بیدات بە دایکی.
ئێدیسۆن نامەکەی دایە دەست دایکی. لە نامەکەدا نووسرابوو: «منداڵەکەت کەم‌هۆشە و قوتابخانەکەی ئێمە جێگەی کەم‌هۆشان نییە.»
دایکی ئێدیسۆن زۆر دڵتەنگ و نیگەران بوو، بەڵام بە هەموو هێزی خۆی هەوڵیدا ئەم بابەتە لە ڕووخساریدا دەرنەخات. ئەو بڕیاریدا نامەکە بەم شێوەیە بۆ ئێدیسۆن بخوێنێتەوە: «منداڵەکەت بەهرەمەندە، قوتابخانەکەمان ناتوانێت زیاتر لەوە فێری بکات. لەمەودوا خۆت بە تاکەکەسی فێرکاری بکە.»
لەو ڕۆژەوە دایکی ئێدیسۆن لە ماڵەوە بە هەوڵدان و خۆبەخشییەکی زۆرەوە، پەروەردەکردنی کوڕەکەی گرتە ئەستۆ.
ئەنجامی کاری ئەم دایکە دڵسۆز و فیداکارە ئەوە بوو کە ئێدیسۆن لە تەمەنی سێزدە ساڵیدا یەکەم داهێنانی خۆی تۆمار کرد و دواتریش ڕووناکیی بە خەڵکی جیهان بەخشی، هەمان جیهانێک کە بە کەم‌هۆش دەیانزانی…
ڕۆژگار تێپەڕی تا ئەوەی ئەو دایکە دڵسۆزە کۆچی دوایی کرد. ئێدیسۆن ماوەیەک دواتر بە ڕێکەوت ئەو نامە کۆنەی دۆزییەوە و بە خوێندنەوەی، بە تەواوی کەوتە ژێر کاریگەریی خۆشەویستی، دڵسۆزی و فیداکاریی دایکی و فرمێسک بە چاوەکانیدا هات…
بەڵێ، دایکێک بەو توانایەی کە خودا لە بوونی ئەم بوونەوەرە نازدارەدا دایناوە، دەتوانێت منداڵێکی کەم‌هۆش، بکات بە بلیمەتێک کە ژیانی مرۆڤایەتی بگۆڕێت…




هاوبەشکردن