من و مانگا!

من و مانگا!

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/12 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 8
کاتی خوێندن: 1 خولەک

من و مانگا!


جارێک بە خێراییەکی زۆرەوە بە جادەدا دەڕۆیشتم، لەپڕ مانگایەک خۆی کرد بە ناوەڕاستی جادەکەدا…
منیش بە توندی پێم نا بە تۆرمزدا و زۆر تووڕە بووم!
دەستم کرد بە هۆڕن (سیگناڵ) لێدان، دیتم مانگاکە هەروا لە ناوەڕاستی جادەکە ڕاوەستاوە و وەک بزن سەیرم دەکات… واتە، تەواو کەوتبوومە ژێر کاریگەریی سەیرکردنەکەی!
هاتم دابەزم، بڵێم ئاخر مانگا! بۆ لەسەر چەقی ڕێگا ڕاوەستاوی؟! یان بڕۆ یان بگەڕێوە!!
دیتم مانگاکە سەیری منی کرد، سەیری تابلۆی «شوێنی پەڕینەوەی ئاژەڵان»یشی کرد!
پاشان سەری لەقاند و ڕۆیشت!


هاوبەشکردن