مرەبای سێو
پێداویستییەکان
ئاوی یەک لیمۆ ترش یان نارنجی مامناوەند، یان چارەکێکی پەرداخ ئاوی لیمۆی تازە یان ئاوی نارنج.چوار پەرداخی پڕ شەکر، بەرامبەر بە یەک کیلۆ.
یەک کیلۆ سێوی وردکراو (نزیکەی یەک کیلۆ و چوار سەد گرام سێوی سپینەکراوی پێویستە).
چارەکێکی پەرداخ گوڵاو، بەرامبەر بە ٥٠ گرام.
چارەکێکی کەچکی چایخۆری زەعفەران.
بەو بڕە پێداویستییانە، بە ئەندازەی ٧ قاپ ماستخۆری «مرەبای سێو»مان دەبێت.
شێوازی ئامادەکردن
یەک کیلۆ شەکر و یەک پەرداخ ئاو لە قابڵەمەیەک دەکەین و لەسەر ئاگری دادەنێین تا وەکوڵدێت. (لە کاتی پێویستدا دەکرێت ئاو و شەکرە کوڵاوەکە بە پاڵێوێکدا تێپەڕێنرێت تاکوو خۆڵ و موویەکەی بگیرێت).
سێوەکان ورد دەکەین، بۆ ئاو و شەکرەکەی زیاد دەکەین پاشان کەمێک زەعفەران و گوڵاوی بۆ زیاد دەکەین تاکوو بە گڕێکی مامناوەند نزیکەی نیو سەعات بۆ ٤٥ خولەک بپێژێت و خەست بێت. (بۆ دیاریکردنی خەستیی مرەباکە، سەری کەچکێک لە شەربەتی مرەباکە لە ناڵبەکیێک دەکەین تاکوو سارد بێتەوە. ئەگەر خواری کەینەوەی و به قورسی بجووڵێت، خەستییەکەی گونجاوە.) لە کۆتاییدا چارەکێکی پەرداخ ئاوی لیمۆ ترشی تازە یان ئاوی نارنجی بۆ زیاد دەکەین، با دوو قوڵتان بدات، پاشان گڕەکە دەکوژێنینەوە.
سەری قابڵەمەکە دادەپۆشین تاکوو مرەباکە سارد دەبێتەوە. پاشان مرەباکە لە دەفری سەرداخراو دەکەین، لە ساردکەرەوە دایدەنێین تاکوو ئامادەی پێشکەشکردن بێت.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...