مرەبا و شەربەتی گێلاس
کەلوپەلی پێویست
دوو قاپی ماستخۆری گێلاسی پاککراوەی بێ ناوک (بە قەدرایی نیو کیلۆگرام)یەک کەوچکی خواردن تۆزی ژێلەی گێلاس یان آلبالوو (نزیکەی ١٥ گرام تۆزی ژێلە)
دوو قاپی ماستخۆری شەکر، بە گشتی بە قەدارەی نیو کیلۆگرام (بۆ هەر کیلۆیەک گێلاسی پاککراوە، پێویست بە کیلۆیەک شەکرە).
بە ئەوەندە کەلوپەلە، بە قەدرایی دوو قاپی ماستخۆری مرەبا و یەک پەرداخ شەربەتی خەستی گێلاسمان دەبێت.
شێوازی دروستکردنی مرەبا و شەربەتی گێلاس
گێلاسەکان دەشۆین و ناوکەکەیان دەردێنین. پاشان دوو قاپ گێلاس لەگەڵ قاپ و نیوێکی ماستخۆری شەکر تێکەڵ دەکەین و دەیڕێژینە ناو مەنجەڵێکی گەورەوە.
سەری مەنجەڵەکە دادەنێین و نزیکەی ٣ بۆ ٤ کاتژمێر وا دەیهێڵینەوە.
دواتر مەنجەڵەکە دادەنێینە سەر ئاگرێکی بەرز. دوای ئەوەی کوڵایەوە، سەرەکەی لادەبەین تا مەرباکە نزیکەی ٥ خولەک بکوڵێت. بەردەوام لێکیدەدەین تا هەڵنەچێت (سەر نەکات).
ئاگرەکە دەکوژێنینەوە، کەفی سەر مەرباکە دەگرین و فڕێی دەدەین.
زیاتر لە نیوەی شەربەتی گێلاسەکە جیا دەکەینەوە؛ نزیکەی پەرداخێک شەربەتمان دەست دەکەوێت.
نیو قاپی ماستخۆری شەکر (بە قەدرایی فنجانێک یان ١٢٠ گرام) دەکەینە سەر ماوەی مەرباکە، دووبارە سەری مەنجەڵەکە دادەنێین تا مەرباکە دەکوڵێتەوە، پاشان سەرەکە لادەبەین تا مەرباکە ٢ خولەک بە ئاگری بەرز بکوڵێت. کەوچکێکی خواردن تۆزی ژێلە کەم کەم زیاد دەکەینە سەر مەرباکە و تێکەڵی دەکەین تا مەرباکە ئامادە ببێت. ئاگرەکە دەکوژێنینەوە.
دووبارە کەفی سەر مەرباکە دەگرین و فڕێی دەدەین، پاشان وا دەیهێڵینەوە لە ناو مەنجەڵەکەدا بمێنێتەوە و سارد ببێتەوە. لە کاتی ساردبوونەوەکەیدا، چەند جارێک لێکیدەدەین تا گێلاسەکان بە یەکەوە نەنووسێن.
مەربای گێلاس ئامادەیە. دەیڕێژینە ناو شووشەی مرەباوە.
نۆشی گیانتان!
بارکردنی سەرنجەکان...