مرەبا و شەربەتی تووی فەرەنگی

مرەبا و شەربەتی تووی فەرەنگی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/29 (بەڕۆژکرا: 2026/10/05)
بینین: 18
کاتی خوێندن: 1 خولەک


چۆن مرەبا و شەربەتی تووی فەرەنگی چابکەین؟



پێداویستییەکان

  • چوار قاپی ماستخۆری تووی فەرەنگیی پاکراو (یەک کیلۆگرام).
  • چوار قاپی ماستخۆری شەکر (یەک کیلۆگرام).
  • بۆ هەر کیلۆ تووی فەرەنگیی پاکراو، یەک کیلۆ شەکر پێویستە.
  • دوو کەچکی چێشخۆری خاکە ژێلەی تووی فەرەنگی (بەگشتی ٣٠ گرام) یان چارەگێکی پاکەتێک خاکەی ژێله.
  • بەم بڕە پێداویستییانە، سێ پەرداخ شەربەت (نەتوواوە لە ئاودا) و چوار قاپی ماستخۆری لە مرەبای تووی فەرەنگیمان دەبێت.


چۆنێتیی ئامادەکردن

چوار قاپی ماستخۆری تووی فەرەنگییەکە لەگەڵ سێ قاپی ماستخۆری شەکر تێکەڵ دەکەین و دەیخەینە ناو قابڵەمەیەکی گەورە.


تووی فەرەنگی و شەکرەکە دەهێڵین نزیکەی ٣ بۆ ٤ کاتژمێر لەناو قابڵەمەکەدا بمێنێتەوە.

سەری قابڵەمەکە دادەپۆشین و دەیخەینە سەر گڕێکی بەهێز. پاش ئەوەی کوڵا، سەری قابڵەمەکە لادەبەین تا ٣ بۆ ٥ خولەک مرباکە بکوڵێت.

گڕەکە دەکوژێنینەوە، ئەو کەفەی لەسەر مرباکە دروست بووە لای دەبەین و فڕێی دەدەین.

زۆرتر لە نیوەی شەربەتی تووی فەرەنگییەکە جیا دەکەینەوە.

قاپێکی ماستخۆریی شەکر بەسەر ئەوەی ماوەتەوە لە مرباکەدا دەڕژێنین و دەیخەینەوە سەر گڕەکە. دیسان سەری قابڵەمەکە دادەپۆشین تا مرباکە دەکوڵێت، پاشان دوو کەچکی چێشخۆری خاکە ژێلەی تووی فەرەنگییەکە کەم-کەم بۆ مرباکە زیاد دەکەین و لێکیدەدەین. سەری دەفرەکە لادەبەین تا مرباکە ٢ خولەک بە گڕێکی بەهێز بپژێت.

کەفی سەر مرباکە دووبارە لادەبەین و فڕێی دەدەین. گڕەکە دەکوژێنینەوە و دەهێڵین مرباکە لەناو قابڵەمەکەدا بمێنێتەوە تا سارد دەبێتەوە. لە کاتی ساردبوونەوەدا، چەند جارێک لێکیدەدەین تا تووی فەرەنگییەکان بە یەکەوە نەنوسێن.

مربای تووی فەرەنگی ئامادەیە. دەیخەینە ناو دەفری مرباکەوە.

نۆشی گیان.





هاوبەشکردن