مرەبا و شەربەتی ئاڵباڵوو
پێداویستییەکان بۆ مرەبا و شەربەتی ئاڵباڵوو:
دوو قاپی ماستخۆری پڕ لە ئاڵباڵووی پاککراوەی بێ ناوک (بە قەدرایی نیو کیلۆگرام)
یەک کەوچکی خواردن تۆزی ژێلەی ئاڵباڵوو (نزیکەی ١٥ گرام تۆزی ژێلە)
دوو قاپی ماستخۆری شەکر. بە گشتی بە قەدرایی نیو کیلۆگرام. بۆ هەر کیلۆیەک ئاڵباڵووی پاککراوە، پێویست بە کیلۆیەک شەکرە.
بەم بڕە پێداویستییانە، نزیکەی دوو قاپی ماستخۆری مرەبای ئاڵباڵوو و پەرداخێک شەربەتی ئاڵباڵوومان دەست دەکەوێت.
شێوازی دروستکردنی مرەبا و شەربەتی ئاڵباڵوو:
ئاڵباڵووەکان دەشۆین و ناوکەکەیان لدەردێنین. پاشان دوو قاپی ماستخۆری ئاڵباڵوو لەگەڵ قاپ و نیوێکی شەکر تێکەڵ دەکەین و دەیڕێژینە ناو مەنجەڵێکی گەورەوە.
سەری مەنجەڵەکە دادەنێین و نزیکەی ٣ بۆ ٤ کاتژمێر لێیدەگەڕێین.
دواتر مەنجەڵەکە دادەنێینە سەر ئاگرێکی بەرز. دوای ئەوەی کوڵاەوە، سەرەکە لای دەبەین تا مرەباکە ٢ خولەک بکوڵێت.
ئاگرەکە دەکوژێنینەوە، کەفی سەر مرەباکە دەگرین و فڕێی دەدەین.
زیاتر لە نیوەی شەربەتی ئاڵباڵووەکە جیا دەکەینەوە؛ نزیکەی پەرداخێک شەربەتمان دەست دەکەوێت.
نیو قاپی ماستخۆری شەکر (بە قەدرایی فنجانێک یان ١٢٠ گرام) دەکەینە سەر ماوەی مرەباکە، دووبارە سەری مەنجەڵەکە دادەنێین تا مرەباکە دەکوڵێتەوە، پاشان سەرەکە لادەبەین تا مرەباکە ٢ خولەک بە ئاگری بەرز بکوڵێت. کەوچکێک تۆزی ژێلەی ئاڵباڵووش کەم کەم زیاد دەکەین و تێکەڵی دەکەین.
دووبارە کەفی سەر مرەباکە دەگرین و فڕێی دەدەین. ئاگرەکە دەکوژێنینەوە و لێیدەگەڕێین مرەباکە لە ناو مەنجەڵەکەدا بمێنێتەوە و سارد ببێتەوە. لە کاتی ساردبوونەوەکەیدا، چەند جارێک لێکیدەدەین تا ئاڵباڵووەکان بە یەکەوە نەنووسێن.
مرەبای ئاڵباڵوو ئامادەیە. دەیڕێژینە ناو شووشەی مرەباوە و دایدەنێینە ناو ساردکەرەوە (سەلاجە).
نۆشی گیانتان!
بارکردنی سەرنجەکان...