محەمەد ساڵح دیلان
دیلان لە لاوێتیدا دەستی کردووە بەشێعر نووسین و تا ڕۆژی کۆچی دوایی لەگەڵ شێعردا ژیاوە. لە تەمەنی بیست و یەک ساڵیدا شێعری بڵاوکردووەتەوە و ھەر لە لاوێتییەوە خۆی و بەرھەمە ئەدەبییەکانی تەرخانکردووە بۆ خزمەتکردنی گەل. لە ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٦٦ نۆ جار زیندانی کراوە.
ساڵی ١٩٥٢ بەھۆی ڕێکخراوی ئاشتیخوازانەوە نێردرا شاری ڤییەننا لە نەمسا بۆ ئامادەبوون لە «کۆنگرەی نەتەوەکان بۆ بەرگری لە ئاشتیخوازی». لەو گەشتەیدا سەردانی ئیتاڵیا و سویسڕا و چیکوسلۆڤاکیا ڕۆمانیای کردبوو.
گۆرانیی و مقامە بەسۆزەکانی دیلان کە شێعری زوربەیان نووسینی خۆیەتی، تا ئێستاش ھەر زیندوون.
بەرهەمەکان
- دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
بارکردنی سەرنجەکان...