ماکاڕۆنی به گه‌نمه‌شامی
که‌لوپه‌لی پێویست
قاپێکی ماست‌خۆری گۆشتی چه‌رخکراو (300 گڕام)
سێ که‌چکی چێشت‌خۆری ڕوب (دۆشاوی ته‌ماته) (120 گڕام)
فینجانێک ڕۆن
یه‌ک دانه پیواز
دوو فینجان کۆنسێرڤی گه‌نمه‌شامی (200 گڕام)
دمه که‌چکێک زه‌عفه‌ران
دوو دانه هێلکه
خوێ، بیبار و زه‌رده‌چێوه به ڕێژه‌ی پێویست
نیو کیلۆ ماکاڕۆنی
دوو که‌چکی چێشت خۆری ماست
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له، بڵوتێکی گه‌وره له‌و چێشته سازده‌کرێت.
شێوازی لێنان
به پیوازێک و دوو سێیەمی فینجان ڕۆن، ڕۆنوپیواز سازده‌که‌ین و زه‌رده‌چێوه‌ی لێده‌ده‌ین. سێ که‌چک ڕوب (دۆشاوی ته‌ماته) ده نیو فینجان ڕۆندا لێکده‌ده‌ین و ده‌نێو ڕۆنوپیوازه‌که‌ی ده‌که‌ین. دوایه گۆشته‌که و که‌مێک خوێ و بیبار و کۆنسێرڤی گه‌نمه‌شامی ده‌باڵ ده‌که‌ین و سووری ده‌که‌ینه‌وه تا قیمه ئاماده بێت.
ده قابڵه‌مه‌یێکی گه‌وره‌دا ئاوێ ده‌کوڵێنین و شه‌ش که‌چکی چێشت‌خۆری خوێی تێده‌که‌ین. ماکاڕۆنییه‌کان ده ئاوه‌که داوێین تا به گڕی زۆر بکوڵێت و نه‌رم بێت. (له کاتی کوڵیندا، یه‌ک دوو جار لێکیده‌ده‌ین) دوایه له سووزمه‌ی ده‌که‌ین و به ئاوی سارد ده‌یشۆینه‌وه.
دوو که‌چک ماست ده‌شڵه‌قێنین، ده‌گه‌ڵ دوو هێلکه، که‌مێک خوێ، زه‌عفه‌رانی توواوه و فینجانێک کۆنسێرڤی گه‌نمه‌شامی تێکه‌ڵیان ده‌که‌ین. دوایه له‌گه‌ڵ که‌مێک له ماکاڕۆنییه‌که لێکیده‌که‌ین.
یەک سێیەمی فینجان ڕۆن ده قابڵه‌مه‌یێکیدا دا‌غ ده‌که‌ین، ماکاڕۆنیی تێکه‌ڵاو له‌که‌ڵ هێلکه و گه‌نمه‌شامی ده قابڵه‌مه ده‌که‌ین و سه‌ری داده‌نێین تا 5 خوله‌ک له‌سه‌ر ئاور بمێنێت و هێلکه‌کان خۆ بگرن. ئاوا بنکڕی ماکاڕۆنی سازده‌بێت.
ماکاڕۆنییه‌که‌ی دیکه له‌گه‌ڵ قیمه، ده‌سه‌ر بنکڕی ناو قابڵه‌مه ده‌که‌ین. دوایه بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر ده دێمی ده‌نێین.
کاتـێک دێمی هێنا، ماکاڕۆنییه‌که ده بڵوتێکی گه‌وره ده‌که‌ین و بنکڕه‌که له ده‌فرێکی دیکه‌دا وه‌رده‌گێڕین، ده‌یکه‌ینه 4 یان 6 به‌ش و له‌سه‌ر ماکاڕۆنییه‌که‌ی داده‌نێین.
ده‌توانین به سۆسی سپی و سوور بیڕازێنینه‌وه. ئێستا ئاماده‌ی میواندارییه.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...