ماکاڕونی به گۆشت و سوسیس
که‌لوپه‌لی پێویست
پیوازێکی مامناوه‌ندی (100 گڕام)نیوه‌ی بیبارێکی دۆڵمه (100 گڕام)
دمه که‌چکێکی مره‌باخۆری زه‌عفه‌ران
قاپێکی ماست‌خۆری گۆشتی چه‌رخکراو (250 گڕام)
به‌سته‌یێکی نیو کیلۆیی ماکاڕۆنی
دوو که‌چکی چێشت‌خۆری ڕوب (دۆشاوی ته‌ماته) (80 گڕام)
یه‌ک فینجان و نیو ڕۆن (150 گڕام)
خوێ، بیبار و زه‌رده‌چێوه به ڕێژه‌ی پێویست
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له، بڵوتێکی گه‌وره له‌و چێشته سازده‌کرێت.
شێوازی لێنان
سوسیسه‌کان به شێوه‌ی ئه‌و وێنه‌یه ورد ده‌که‌ین و ده فینجانێک ڕۆندا سووریا‌ن ده‌که‌ینه‌وه.
پیوازێک ده‌نێو ئه‌و ڕۆنه‌ی له سوسیسه‌کان مابۆوه‌دا سوورده‌که‌ینه‌وه و زه‌رده‌چێوه‌ی لێده‌ده‌ین. ڕوبه‌که ده نیو په‌رداخ ئاودا لێکده‌ده‌ین و پێیه‌وه زیاد ده‌که‌ین. دوایه گۆشته چه‌رخکراوه‌که، بیباری گه‌وره‌ی وردکراو، که‌مێک خوێ و بیباری پێوه زیاد ده‌که‌ین و سووریده‌که‌ینه‌وه تا قیمه‌که ئاماده ده‌بێت.
ده قابڵه‌مه‌یێکی گه‌وره‌دا ئاوێ ده‌کوڵێنین و شه‌ش که‌چکی چێشت‌خۆری خوێی تێده‌که‌ین. ماکاڕۆنییه‌کان ده‌باڵ ئاوه‌که ده‌که‌ین تا به گڕی زۆر بکوڵێت و نه‌رم بێت. (له کاتی کوڵێندا یه‌ک دوو جار لێکیده‌ده‌ین) دوایه له سووزمه‌ی ده‌که‌ین و به ئاوی سارد ده‌یشۆینه‌وه.
دوو که‌چکی چێشت‌خۆری ڕۆن ده قابڵه‌مه‌یێکی گه‌وره ده‌که‌ین. زه‌عفه‌رانه توواوه‌که له‌گه‌ڵ ماکاڕۆنی تێکه‌ڵ ده‌که‌ین و ده‌نێو قابڵه‌مه‌ی ده‌که‌ین و ڕۆنه‌که‌ی دیکه‌ی به‌سه‌ر داده‌که‌ین. بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر ده دێمی ده‌نێین.
دوای دێمهێنان، ماکاڕۆنییه‌که ده بڵوتێکی گه‌وره ده‌که‌ین و وه‌ک ئه‌و وێنه‌یه، سه‌ری به قیمه، سوسیسی سوورکراوه و سۆسی باینجان ده‌ڕازێنینه‌وه. ئێستا ئاماده‌ی میواندارییه.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...