ماکارۆنی به سۆیا و سۆسیس

ماکارۆنی به سۆیا و سۆسیس

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/08/30 (بەڕۆژکرا: 2026/11/21)
بینین: 39
کاتی خوێندن: 1 خولەک

وەرن ماکارۆنی به سۆیا و سۆسیس لێبنێین


پێداویستییەکان

یەک دانە پیوازی ناوەند، نزیکەی ١٠٠ گرام
نیوەی بیبارێکی دۆڵمەی بچووک، نزیکەی ٨٠ گرام
٢٥٠ گرام ماکارۆنی یان نزیکەی نیوەی پاکەتێکی ٥٠٠ گرامی ماکارۆنی
١٠٠ گرام سۆسیس یان نزیکەی یەک پەیمانە سۆسیسی وردکراو
یەک پەیمانە سۆیا، نزیکەی ٥٠ گرام
دوو کەچکی خواردن ڕوبی تەماتە، کۆی گشتی نزیکەی ٨٠ گرام
نیوەی پەیمانەیەک ڕۆن، نزیکەی ٥٠ گرام
خوێ، بیبار، زەردەچێوە و دارچین بە ڕێژەی پێویست
بەم بڕە پێویستییانە، دەتوانین یەک دیسی ناوەندی «ماکارۆنی لەگەڵ سۆیا و سۆسیس» ئامادە بکەین.

شێوازی دروستکردن

سۆیاکە بۆ ماوەی نزیکەی یەک کاتژمێر دە ئاوێ دەکەین، پاشان لە ناو ئاوپاڵێوێکدا دەیپاڵێوین و ئاوی زۆری بەسەردا دەکەین. دواتر سۆیاکە بە دەست کەمێک دەکوشین تاوەکو ئاوەکەی بە تەواوی لێ دەردەچێت.

یەک پیوازی ناوەند لەگەڵ نیوەی پەیمانەیەک ڕۆن سووردەکەینەوە. سۆیا، خوێ، بیبار، دارچین و زەردەچێوەی لێ زیاد دەکەین و لێکیدەدەین.

دوو کەچک ڕوبی تەماتە و نیوەی بیبارێکی دۆڵمەی وردکراوی لێ زیاد دەکەین و تێکەڵی دەکەین.

سۆسیسە وردکراوەکە زیاد دەکەین و تەفتی دەدەین تاوەکو مایەی ماکارۆنیەکە ئامادە دەبێت.

لە قابڵەمەیێکدا ئاو دەکوڵێنین و چوار کەچک خوێی بۆ زیاد دەکەین.

ماکارۆنیەکە لە ناو ئاوی کوڵاو دەکەین.

ماکارۆنی نزیکەی دە خولەک کە بکوڵێت، نەرم دەبێت. دوای نەرمبوونی، ئاوپاڵێوی دەکەین و ئاوی ساردی زۆری بەسەردا دەکەین.

بنی قابڵەمەکە بە یەک کەچک ڕۆن چەور دەکەین.

نیوەی ماکارۆنیەکە لە ناو قابڵەمەکە دەکەین، یەک لە سێی مایەی ماکارۆنیەکە بەسەریدا دەکەین، پاشان ماکارۆنیەکەی دیکەی تێدەکەین و یەک لەسەر سێیەکی دیکەی مایەی ماکارۆنیەکەی بەسەردا دەکەین.
یەک لە سێی مایەی ماکارۆنیەکە بۆ ڕازاندنەوە وەلا دەنێین.

ماکارۆنیەکە بۆ نزیکەی نیو کاتژمێر دەدێم دەنێین تا ئامادەی خواردن بێت.

ماکارۆنیەکە لە ناو دەفرێک دەکەین، ئەو مایە ماکارۆنیەی ماوە بەسەریدا دەکەین و بە تەماتە و کەمێک سۆسی خەردەڵ دەیڕازێنینەوە.

ماکارۆنی بە سۆیا و سۆسیس ئامادەی میواندارییە.
نۆشی گیان!



هاوبەشکردن