مامۆستا گۆران

مامۆستا گۆران

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/07 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 18
کاتی خوێندن: 1 خولەک


مامۆستا گۆران


عەبدوڵڵا سلێمان کوڕی سلێمان بەگی کوڕی عەبدوڵڵا بەگ ناسراو بە گۆران شاعیر و ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد  ساڵی ١٩٠٤ی زایینی لە هەڵەبجە لەدایکبووە و تا ١٩٣٧ لە خوێندنگە سەرەتاییەکانی ئەو ناوچەیەدا مامۆستا بووە.


پاشان چالاکیی سیاسی و ڕۆژنامەوانی دەست پێ دەکات و چەند جارێک دەخرێتە بەندیخانە. لە ١٩٥٢ەوە تا کۆتایی ژیانی لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا وتار و بابەتی دەنووسی و چەند کتێبی ھۆنراوەشی نووسیوە. گرینگیی گۆران لەوەدایە کە یەکەم ھۆزانڤانیی نوێی کوردە کە شێوازی عەرووزیی عەرەبی لە ھۆنراوەی کوردیدا لابردووە و بە شێوازی فولکلۆری کوردی ھۆنراوەی نووسیوە.

مامۆستا گۆران ساڵی ١٩٦٢دا بە هۆی شێرپەنجەی گەدەی کوچی دووایی کردووه.


بەرهەمەکانی:
  • بەهەشت و یادگار (دەفتەری شێعر)
  • خەیام بە کوردی  (دەفتەری شێعر)
  • شازادەی بەختیار (چیرۆک)
  • دیوانی گۆران  (دەفتەری شێعر)
  • لاوک و پەیام  (دەفتەری شێعر)
  • لە کۆڕی خەباتا  (دەفتەری شێعر)
  • فرمێسک و هونەر  (دەفتەری شێعر)
  • سروشت و دەروون  (دەفتەری شێعر)




هاوبەشکردن