مامۆستا هێدی

مامۆستا هێدی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/09 (بەڕۆژکرا: 2026/10/15)
بینین: 13
کاتی خوێندن: 1 خولەک

مامۆستا هێدی

خالید حیسامی کوڕی حاجی محەممەد موکری ناسراو به «هێدی» و «شێواو» ساڵی ١٣٠٦ی هەتاوی (١٩٢٧) لە ئاوایی شێخاڵی سەر بە بۆکان لە دایک بووە. هەر لەو ئاوایییەش دەستی بە خوێندن کردووە لای مامۆستای تایبەتی.

لە ساڵی ١٩٤٥ ڕا شاعیرێکی چالاک بووە و بە نازناوی (شێواو) لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا بەرهەمی بڵاو کردووەتەوە.
دواتر چووەتە باشووری کوردستان و لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ دکتۆر حەسەن حیسامی برای کە لە ئەڵمانیا دەژیا و ھاتبووە بەغدا، چوونە ئەڵمانیا. لەوێوە ڕووی کردە سوید، پاشان گەڕاوە کوردستان و دواتر گەڕاوە ئێران. پێشنیاری بۆ کرا لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەشی کوردی تاران کار بکات، بەینێک کاری کردووە و پاشان بەجێی ھێشتووە. دوواتر چووەتەوە هەولێر و تا کۆتایی ژیانی لە وێ نیشتەجێ بووە.
لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینی (١٣٩٥ی هەتاوی) لە تەمەنی هەشتا و هەشت ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و دوو ڕۆژ دواتر لە گۆڕستانی پیرمام بە خاک سپێردراوە.

بەرهەمەکان
  • کاروانی خەیاڵ (بەشێک لە هەڵبەستەکانی شاعیر)
  • ئاوێنە شکاو یان (ژیاننامەی شاعیر بە قەڵەمی خۆی)



هاوبەشکردن