مامۆستا نالی

مامۆستا نالی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2010/10/20 (بەڕۆژکرا: 2026/10/12)
بینین: 2757
کاتی خوێندن: 1 خولەک

مامۆستا نالی دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی شێعری بابان و گه‌وره‌‌ترین شاعیری كرمانجی خوارووه‌. ناوی خدره‌ كوڕی ئه‌حمدی شاویسی ئاڵی به‌گی میكایلیه له‌ ساڵی 1800ی زایینی ‌له‌‌گوندی خاك و خۆڵ، له‌ده‌شتی شاره‌زوور له دایک بووه.
هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵی چووه‌ته خوێندنی حوجره‌. له‌سه‌رتاوه‌ قورئان و ورده ‌كتێبی فارسی خوێندووه، دواتر زانسته‌كانی‌تری قورئان و فه‌رمووده‌کان و رێزمانی عه‌ڕه‌بی خویندووه‌ دواتر ئیجازه‌ی عیلمی وه‌رگرتووه. بێجگه‌ له‌ زمانی خۆی، فارسی و‌ توركی و عه‌ره‌بی به‌ باشی زانیوه، ته‌نانه‌ت شێعریشی پێ نووسیوون. له‌ژیانیدا خزمه‌تێكی زۆری نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه‌.

له ‌ده‌وروبه‌ری ساڵی 1848ی زایینی چووه‌ حه‌ج، دوایه رووی كرده‌ شام و له‌وێ ماوه. له‌و ماوه‌یه‌دا میرنشینی بابان ‌رووخا و ئیتر ئه‌و نه‌گه‌ڕا‌وه بۆ کوردستان. به ‌ناچاری رووی له‌ ئه‌سته‌مبوول كرد ‌و له‌وێ له‌لای ئه‌حمه‌د پاشای بابان بوو. له‌گه‌ڵ كورده‌كانی‌تر ژیانێكی خۆش و ئه‌دیبانه‌یان له‌دیوه‌خانی ئه‌حمه‌د پاشادا رابوارد.

له‌ كۆتایی ساڵی 1873ی زایینی له‌ شاری ئه‌سته‌مبوول كۆچی دوایی كرد و له‌ گۆڕستانی قه‌رج‌ئه‌حمدی ئه‌و شاره‌ ته‌رمه‌كه‌یان به‌خاك سپارد.

هاوبەشکردن