دواتر له‌شاری (سنه) خوێندوویه‌تی، زۆر ناوچه‌ی كوردستان گه‌ڕاوه. له‌دانانی هۆنراوه‌ی شێوه‌ی گۆرانی‌دا مامۆستا بووه، چه‌ند چیرۆكێكی هۆنیوه‌ته‌وه له‌وانه: شیرین و خه‌سره‌و، یوسف و زوله‌یخا، له‌یلا و مه‌جنون، ئه‌سكه‌نده‌ر نامه، حه‌وت به‌ندی خانا و دیوانی خانا. یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی گرنگی به ئازادی داوه و ئه‌و هه‌سته‌ی له شیعره‌كانی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، شانازی به كورد و زمانی كوردییه‌وه كردووه، ئاره‌زووی رێبه‌رێكی دادپه‌روه‌ری بۆ گه‌ل و كۆمه‌ڵ كردووه. هۆنراوه‌ی دڵداری و ئایینی و پیاهه‌ڵدانی داناوه هه‌روه‌ها ده‌رده‌كه‌وێت كه شاره‌زاییه‌كی به‌رزی له مۆسیقادا بووه.
مامۆستا خانای قوبادی
هاوبەشکردن
بارکردنی سەرنجەکان...