مامۆستا حەقیقی

مامۆستا حەقیقی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/10 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 13
کاتی خوێندن: 1 خولەک


مامۆستا حەقیقی


مامۆستا عه‌باس حه‌قیقی شاعیر و وەرگێڕی گەورەی کورد، ساڵی ۱۹۰۲ی زاینی له ‌گوندی قره‌باغ سه‌ر به ناوچه‌ی بۆکان پێی ناوەته سه‌ر دنیا. به منداڵی بۆ یه‌که‌مجار له گوندی مه‌رخوزی سه‌ر به شاری سه‌قز چووەته قوتابخانه و له ماڵێش له لای باوکی "گوڵستان" و "بوستان"ی سه‌عدی و "کیمیای بەختەوەری" و کتێب‌گەلی بابه‌تی ئه‌و سه‌ردمی خوێندووه.
به لاوی باوکی له دەست داوه و دەگەڵ دایکی دڵسۆز، ژیر و ئه‌وینداری شێعر و دیوانی شاعیرانی کورد و فارس درێژەی به ژیانی داوە. له تەمەنی 14 ساڵیدا یه‌که‌م شێعری داناوە. دایکی بۆ درێژەدان به خوێندن ناردوویەته گونده‌کانی تر.
هاوپۆلەکانی لەم قوتابخانانه‌دا مامۆستا سه‌ید کامیلی ئیمامی (ئاوات) و خاڵەمینی بەرزەنجی، که هەردووکیان له شاعیرانی گەورەی کوردن، دەبن. مامۆستا حه‌قیقی چه‌ند کتێبی فارسی به ناوه‌کانی "گلستان" و "بوستان"ی سه‌عدی و "کیمیای سعادت" به کوردی وه‌رگێراوەتەوە.

ساڵی ۱۹۹۷ی زایینی دوازدە ڕۆژ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌فه‌رێکی دوومانگه بۆ ئاڵمان و هوڵه‌ند، له نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆکان دڵی گەورەی مامۆستا حەقیقی له لێدان که‌وت و رۆژی دواتر به به‌شداری شاعیران، نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و خەڵکی شاری بۆکان و شاره‌کانی دەورووبەر له گۆڕستانی شاری بۆکان به خاک سپێردرا.


ئێستا قوتابخانەیەک بە ناوی "حەقیقی" لە بۆکان دروست کراوە.

بەرهەمەکان:
  • دیوانی حەقیقی





هاوبەشکردن