مامۆستا جەفایی

مامۆستا جەفایی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/10 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 13
کاتی خوێندن: 1 خولەک


مامۆستا جەفایی


ناوی تەواوی مامۆستا شێخ عەبدوڵڵا، کوڕی مامۆستا شێخ موحەممەد ئەمین، کوڕی شێخ عەبدولڕەحمان، کوڕی شێخ عەبدولڕەحیم، کوڕی شێخ حەیدەر، کوڕی شێخ عەزیز، کوڕی شێخ حەیدەری گەورەی عەبابەیلێیە. ساڵی ١٨٣٥ی زایینی لە گوندی کانی کەوەی ناوچەی شەمێرانی هەڵەبجە لە دایکبووە.

هەر لە منداڵییەوە دەستیکردووە بە خوێندن و چەندین شوێن و ناوچە گەڕاوە (سنە، مەهاباد، و چەندین شوێنی تر) بە دوای زانستی شەرعیدا، هەتا لە شاری «مەهاباد» مۆڵەتی زانستی وەرگرتووە. دوایه دەستی کردووه به وانە کوتنەوەی ئایینی.
مامۆستا خاوەنی چەندین شێعری نایاب و ناوازەیە، لە ژێر کاریگەری شیعرەکانی (مەولەوی)یشدا بووە. شێعرەکانی دابەش دەکرێت بۆ دوو مەبەست (نامەناردن بۆ دۆستان و وەڵامدانەوەیان و دڵداری). بە هەر سێ زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی شێعری نووسیوە.

مامۆستا جەفایی لە ساڵی ١٨٩٠ی زایینی لە گوندی کانی کەوە کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی «کڵاو سوور» بەخاک سپێردراوە.

بەرهەمەکان:

  • دیوانی جەفایی




هاوبەشکردن