مامۆستا بێخوود

مامۆستا بێخوود

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/14 (بەڕۆژکرا: 2026/11/22)
بینین: 37
کاتی خوێندن: 1 خولەک

مەلا مەحموودی موفتی ناسراو بە بێخوود کوڕی موفتی «حاجی مەلا ئەمین» کوڕی موفتیی گەورە «حاجی مەلا ئەحمەدی چاومار» ناسراو بە (پیر حەسەن) لە ساڵی ١٨٧٩ زایینی لە سلێمانی لە دایک بووە. 

بێخود موفتی و مامۆستای ئایینی و شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بووە.
لای زانایانی ناوداری ئەو سەردەمەی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٠٠ کراوە بە حاکمی هەڵەبجە، دوای ئەوە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتاییی بووە لە سلێمانی لەگەڵ مامۆستایان ڕەفیق حیلمی و زێوەردا مامۆستایەتیی کردووە، بێ ئەوەی بەرامبەر بەوە ھیچ مانگانەیەک وەربگرێت. لە پاش ماوەیەک لەم کارە دوورکەوتۆتەوە و بە درێژایی ژیانی لە کاروباری میریی نزیک نەکەوتۆتەوە. هەموو ژیانی لە سلێمانی بردووەتە سەر.

پێش مردنی «مەلا عەبدولعەزیزی موفتی» کاکی، چەند ساڵێکی لە هەڵەبجە بەسەر بردووە. ئەوجا گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و تا مردنی لە جێگاکەی ئەودا موفتی بووە.

ساڵی ١٩٥٥ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.



هاوبەشکردن