ماست و چەوەندەر
پێداویستییەکان
یەک قاپی ماستخۆری ماست (٢٥٠ گرام)بۆ هەر قاپێکی ماستخۆری ماست، یەک کەچکی چێشخۆری چەوەندەری ڕەندەکراو
بەو بڕە پێداویستییانە یەک قاپی ماستخۆری ”ماست و چەوەندەر“مان دەبێت.
شێوازی ئامادەکردن
چەوەندەری پێژراو بە ڕەندەی ددانە ورد ڕەندە دەکەین و بۆ هەر قاپێکی ماستخۆری لە ماست (باشتر وایە ماستی چەور بێت) یەک کەچکی چێشخۆری چەوەندەری ڕەندەکراوی بۆ زیاد دەکەین و تێکەڵی دەکەین.
دەتوانین بە کەمێک چەوەندەری ڕەندەکراو، ماست و چەوەندەرەکە بڕازێنینەوە تاکوو ئامادەی خواردن بێت.
نۆشی گیان!
بارکردنی سەرنجەکان...