مارمالادی ئاڵباڵوو
پێداویستییەکان بۆ مارمالادی ئاڵباڵوو:
دوو قاپی ماستخۆری پڕ لە ئاڵباڵووی پاککراوەی بێ ناوک (بە قەدرایی نیو کیلۆگرام)
دوو کەوچکی خواردن تۆزی ژێلەی ئاڵباڵوو (نزیکەی ٣٠ گرام تۆزی ژێلە)
دوو قاپی ماستخۆری شەکر، بە گشتی بە قەدرایی نیو کیلۆگرام. بۆ هەر کیلۆیەک ئاڵباڵووی پاککراوە، پێویست بە کیلۆیەک شەکرە.
بەم بڕە پێداویستییانە، نزیکەی چوار قاپی ماستخۆری «مارمالادی ئاڵباڵوو»مان دەست دەکەوێت.
شێوازی دروستکردنی مارمالادی ئاڵباڵوو:
ئاڵباڵووەکان دەشۆین و ناوکەکەیان دەردێنین. پاشان لەگەڵ قاپیەک شەکر دەیڕێژینە ناو ئامێری لێکدەر (بلێندەر) تا پوورەی ئاڵباڵوو بەدەست بێنین.
پوورەی ئاڵباڵوو لەگەڵ ماوەی شەکرەکە دەڕێژینە ناو مەنجەڵێکەوە و دایدەنێینە سەر ئاگر تا دەکوڵێتەوە. ڕێگە بدە مارمالادەکە ٣ بۆ ٥ خولەک بکوڵێت (چەند جارێک لێکیدەدەین).
دوو کەوچک تۆزی ژێلەی ئاڵباڵوو کەم کەم زیاد دەکەین و تێکەڵی دەکەین. پاشان ئاگرەکە دەکوژێنینەوە.
مارمالادی ئاڵباڵوو ئامادەیە. دوای ئەوەی سارد بووەوە، دەیڕێژینە ناو دەفرەوە.
نۆشی گیانتان!
بارکردنی سەرنجەکان...