خانمه ئیمپراتۆری گۆرانیی کوردی، لەیلا فەریقی
کاتێک منداڵ بووە باوکی بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە مردووە و دایکیشی لە بۆردمانێک لە شەڕی ئێران و عێراقدا کوژراوە. دوای ئەوان، برا گەورەکەی ئاگادارییان دەبێت و دەچن بۆ شاری سنە. لە سنە دەچێ بۆ خوێندنگەی سەرەتایی. لە ساڵی ١٩٩١دا دەینێرن بۆ وڵاتی سوید. سەرەتا ھوونەرمەند لەیلا فەریقی بە وتنەوەی گۆرانییەکانی تایەر تۆفیق دەستی پێکرد، لە سوید یەکەم ئەلبۆمی خۆی لە ساڵی ١٩٩٧ بەرهەم دێنێت بە ناوی ئەستێرە. ئێستاش لەوێ دەژی. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٠ بە ھاوکاری کۆمپانیای Sky Vision Production لە سوید ئەلبوومی سیاچەمانە بەرهەم دێنێت و پاشان لە ساڵی ٢٠٠٢ بەھاوکاری هەمان کۆمپانیا ئەلبوومی ئەوین و ئازار بڵاو دەکاتەوە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەلبوومی گوێم لێگرن بڵاو دەکاتەوە کە ئەو ئەلبوومە بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ. لەم ئەلبوومەدا گۆرانییەکی لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی میسری عەلی حەجاز وتووە بە زمانی کوردی و عەرەبی. ئەم گۆرانییە بووە ھۆی ئەوەی کە لەیلا فەریقی لە ناو عەرەبەکانیشدا ناوبانگێکی زۆر بۆخۆی پەیدا بکات. هەروەھا لەیلا فەریقی لە ناو فارساندا ناوبانگی هەیە و کلیپ و هەواڵەکانی لەیلا فەریقی لە کەناڵە فارسییەکاندا بڵاو دەکرێتەوە. دوای دابڕان بۆ ماوەیەکی درێژ، ساڵی ٢٠١٧ لەیلا فەریقی دووبارە گەڕایەوە بۆ درێژەدان بە کاری ھونەری بە وتنی گۆرانی "منیش لێرەم"، هەر لە هەمان ساڵدا ئەلبومێکی تازەی بڵاوکردەوە بە ناوی "Echoes of the past".
نموونەیەک لە گۆرانییەکانی خاتوو لەیلا فەریقی:
بارکردنی سەرنجەکان...