لە قوتابخانە

لە قوتابخانە

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2017/08/28 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 1732
کاتی خوێندن: 1 خولەک

لە قوتابخانە

هۆنراوەی: فایەق بێکەس

وەختی دەرس لە مەکتەب
دائەنیشم بەئەدەب
لە دەرسا تێ ئەکۆشم
چاو لە یاری ئەپۆشم
گوێ لە مامۆستا ئەگرم
فائیدەی لێ وەرئەگرم
دەرسەکەم ڕەوان ئەکەم
ڕەنجێکی تەواو ئەدەم
تا دەربچم لە مەیدان
سبەی ڕۆژی ئیمتحان
ئەوی زیرەک و چاکە
لە ئیمتحان بێ باکە
بەڵام ئەوی بێ کارە
هەمیشە شەرمەزارە



هاوبەشکردن