لاله

لاله

نووسەر: مبین
بڵاوکردنەوە لە: 2012/08/05 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 2359
کاتی خوێندن: 1 خولەک

لاله


هۆنراوەی: مامۆستا ئەفزاری

بەهاره گوڵ دەڕوێنەوه
کوێرەکانی دەزێنەوه
باڵنده پوڵ‌پوڵ دێنەوه
له کوردستان بسێنەوه
کەو و کۆتر و قەڵ و قازن
شەهێن و شمقاڕ و بازن
هەموو خەریکی پەروازن
بۆ کوردستانی بێنەوه
دەزانن کورد بێ‌فێڵترن
ڕێگای پەلەوەر ناگرن
به داو باڵنده ناگرن
تەپکەیان بۆ نانینەوه
کورد خۆی تینووی ئازادییه
کەیفی له نەغمەی شادییه
بێزار له گشت بێدادییه
سا هەر لاێی بگرێتەوه
چۆن دەگرن ڕیێه باڵداران
پەیکی مزگێنی بەهاران
گەر دهنیشن له سەر داران
چاو بەوان ڕوون دەبێتەوه
دیسان هات تەشریفی بەهار
بەهاری پڕ گوڵ و گوڵزار
گوڵ شین دەبن له چوار کەنار
به سروەی با دەشنێنەوه
لاله، نەسرین و نەستەرن
خونچه و چنوور و یاسەمەن
عەتر دەرێژنه سەر چەمەن
سەد دلی پێ دەکرێنەوه
ژاڵه و شلێر و شەسپەڕن
نەرم و شلک تازه و تەڕن
بە دەم سەبا هەڵدەپەڕن
لا له کەسێ ناکەنەوه
گوڵ سەر له خاک دێنێتەدەر
له گشت کوێستان و دەشت و دەر
هەڵاڵه و سوێسن و سووسەمبەر
به بای شەماڵ دەخولێنەوه
خڕ و دۆل پڕ دەبن له ئاو
لەگەڵ چۆم دێنه خوار بەتاو
خۆشتر له شەربەت و شەکراو
دەڕژێنه دەریاکانەوه
دار دەردەکا شکۆفه گوڵ
دڵی بولبول دێنێته کوڵ
ئەویندار لێکتر ناکەن سڵ
دەست لەملان وەردێنەوه
چیا و دەشت و دۆڵ و نزار
هەموو با ببنه لالەزار
به تۆ چی (ئەفزاری) بەهار
زامی دڵت مەکولێنەوه



هاوبەشکردن