لازانیای گۆشت و کارگ
پێداویستییەکان
- گازی فێڕدار
- یەک دانە پیوازی مامناوەند بەرامبەر بە سەد گرام
- یەک دانە بیباری دۆڵمەی بچووک بەرامبەر بە هەشتا گرام
- دە پەڕە لازانیا یان یەک پاکەتی سێسەد گرامی لازانیا
- یەک پاکەتی دووسەد گرامی کارگ بەرامبەر بە یەک قاپی ماستخۆری پڕ لە کارگ
- ٣٠٠ گرام پەنیری پیتزای ڕەندەکراو، نزیکەی بەرامبەر بە یەک دەوریی چێشتخۆری پەنیری پیتزا
- یەک پەرداخ شیر بەرامبەر بە ١٨٠ گرام
- ٢٠٠ گرام گۆشتی چەرخکراو بەرامبەر بە یەک قاپی ماستخۆری گۆشتی چەرخکراو
- یەک دانە کەرەی سەد گرامی
- یەک و نیو کەچکی چێشتخۆری ئاردی گەنم بەرامبەر بە ٢٥ گرام
- یەک کەچکی چێشتخۆری ڕوبی تەماتە بەرامبەر بە ٤٠ گرام
- پەنجا گرام خامە، نیوەی یەک پاکەتی خامەی سەد گرامی
- نیوەی فینجانێک ڕۆن بەرامبەر بە پەنجا گرام
- خوێ و بیبار بە پێی پێویست
شێوازی ئامادەکردن
بە یەک دانە پیوازی مامناوەند و نیوەی فینجانێک ڕۆن، پیوازداغ سازدەکەین. دوایە ڕۆنەکەی جیا دەکەینەوە، ٢٠٠ گرام گۆشتی چەرخکراوی تێدەکەین و لێکیدەدەین.
یەک کەچک ڕوبی تەماتە، کارگی وردکراو و خوێ و بیباری تێدەکەین و تەفتی دەدەین.
بیباری دۆڵمەی وردکراوی تێدەکەین.
ئارد دە دەفرێکی تێفلۆن دەکەین، شیرەکەی کەمکەم تێدەکەین و لێکیدەدەین.
دەفرەکە دەخەینە سەر گڕ، بەردەوام لێکیدەدەین تا تێکەڵەکە خەست بێت و وەکوڵبێت. کەمێک خوێی تێدەکەین. پەنجا گرام کەرەی تێدەکەین و بەردەوام لێکیدەدەین تا کەرەکە بتوێتەوە.
دەفرەکە لەسەر گڕ هەڵدەگرین، ٥٠ گرام خامە (نیوەی قوتویەکی ١٠٠ گرامی خامە)ی تێدەکەین. سۆسی سپی ئامادە دەبێت.
نیوەی سۆسی سپی دەناو تێکەڵەی گۆشت دەکەین. ئێستا مایەی گۆشتی لازانیا ئامادەیە.
لە تاوەیەکی گەورەدا ئاو دەکوڵێنین و دوو کەچک خوێ و یەک کەچک ڕۆنی تێدەکەین. دوایە پەڕەکانی لازانیا دەخەینە ناو ئاوە کۆڵاوەکە.
پەڕەکانی لازانیا ٦ بۆ ٨ خولەک لە ئاوی کۆڵاودا بکوڵێن. دوایە تاوەکە لەسەر گڕ هەڵدەگرین و ئاوی سارد دەڕژێنینە سەر پەڕەکانی لازانیا. ئەگەر پەڕەکان لە ناو سووزمەدا وەرگێڕین، پەڕەکان دەدڕێن یان بە یەکەوە دەنووسێن.
لازانیاکان لە ئاوی سارد دەردێنین، دەیانخەینە سەر پارچەیەک تا ئاوەکەیان بڕوات. لە بنی تاوەیەک کەمێک ڕۆنی تێدەکەین و پەڕەکانی لازانیای تێدا دەچنین.
کەمێک پەنیری پیتزای تێدەکەین. تێکەڵەی گۆشتی، دووبارە پەنیری پیتزا و پەڕەیەکی لازانیای لێ زیاددەکەین. ئەم کارە چەند جارێک دووپاتە دەکەینەوە تا پەڕەکانی لازانیا تەواو بێت.
باقیماوەی سۆسی سپی بەسەر کۆتا پەڕەی لازانیا هەڵدەسووین.
کەمێک پەنیری پیتزا دەڕژێنینە سەر سۆسی سپی و باقیماوەی کەرە دەبڕین، دەخەینە سەر پەنیرەکە و دەخەینە ناو ڕەفی ناوەڕاستی فێڕەوە تا نزیکەی ١٥ خولەک بە گڕی کەم (نزیکەی ١٤٠ بۆ ١٥٠ پلە) بپژێت، دوایە بۆ ماوەی ٥ خولەک دەیخەینە ژێر گڕی گریلەوە تا ڕووی سوور بێتەوە.
لازانیا ئامادەیە، دەخەینە دەفرەوە.
نۆشی گیان.
بارکردنی سەرنجەکان...