ئه‌ى وه‌ته‌ن ڕۆم و عه‌جه‌م مشتاقى كوردستانته
ئیفتیخارى میلله‌تى كورد شه‌وكه‌تى عنوانته
به‌سته‌سه‌ر به‌رزى ئێواران و سبه‌ینان مانگ و ڕۆژ
وه‌ك نیشانى ئیفتیخارى سنگ و نه‌جمه‌ى شانته
به‌رق ئه‌داو ئه‌ڕژێ وه‌ك ئه‌مواجى گه‌وهه‌ر چه‌شمه‌كان
ئاوه یا ڕۆحى ڕه‌وانى چه‌شمه‌یى حه‌یوانته
ئاوه یا نووره له عه‌كسى خۆر كه ئه‌بریسكێته‌وه
ئه‌هلى حیكمه‌ت وا ئه‌زانن دوڕه‌كانى كانته
گوڵگوڵى سور و سپى خاڵخاڵى خاكى ڕه‌ش ئه‌ڵێى
پۆدره‌ى ڕوخسار و سورمه‌ى ڕشتنى چاوانته
عاشقى ڕه‌نگى خه‌زانى تۆیه بۆیه دێ به‌هار
فه‌سڵى هاوین گه‌رمه مه‌یلى به‌فره‌كه‌ى زستانته
بۆ چى ئه‌نبارى زه‌خیره‌ى كائنتانه شاره‌زوور
شه‌هر بازار خوانى میوانه له‌به‌ر میوانته
باسى میوه‌ى تۆ ئه‌كه‌م بۆیه قه‌ڵه‌م هاتۆته به‌ر
به‌سته‌كانم بسته‌یى ئه‌هلى دڵ و عرفانته
بۆ ئه‌مه‌ى جارێ به سه‌رتاپێ نه‌نێم ئه‌فكارى من
یا به‌سه‌ر ڕۆیشتنه یا سه‌ر به‌سه‌ر هجرانته
پڵپڵه‌ى پشتێنى زێڕ‌ینى حه‌بى قه‌ومى كورد
زر زره و پشتێنه‌یى به‌ردینى قه‌دشاخانته
پۆیه سیروان و زه‌رب بۆ شاڵى چۆغه و ڕانكت
وه‌ك حه‌ریر دجله‌ى جه‌زیره با ئه‌ده‌ى بۆتانته
بارکردنی سەرنجەکان...