قوتووی ڕه‌ش و قوتووی زێڕین

قوتووی ڕه‌ش و قوتووی زێڕین

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2010/05/19 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 2913
کاتی خوێندن: 1 خولەک

له‌ناو ده‌ستانمدا دو قوتووم پێیه که خوا پێمی داون. خوا فه‌رمووی: "خه‌مه‌کانت له‌ناو قوتووی ڕه‌شدا بنێ و شادییه‌کانت له‌ناو قوتووی زێرین." به قسه‌م کرد و شادی و خه‌مه‌کانم له‌ناو قوتووه‌کان نا. قوتووی زێڕین رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژێ قورستر ده‌بوو و قوتووی ڕه‌ش سووکتر.
به سه‌ر سوڕمانه‌وه قوتووی ڕه‌‌شم کرده‌وه تا هۆیه‌که‌ی بزانم. دیتم بنی کونه و خه‌مه‌کانم له وێوه ده‌ڕژێت. کونی قوتووه‌که‌م پێشانی خوا دا و کوتم: "پێم سه‌یر بوو که خه‌مه‌کانم له کوێن؟!" خوا به بزه‌‌یێکی شیرینه‌وه فه‌رمووی: "ئه‌ی به‌نده‌ی من! هه‌موویان له لای منن." پرسیم: "بۆ ئه‌و قوتووانه‌ت دا به من؟! بۆ بنی قوتووی ڕه‌ش کون بوو؟!"
فه‌رمووی: "ئه‌ی به‌نده‌ی من! قوتووی زێڕینم دایه‌ی تا نێعمه‌ته‌کانت بژمێری و قوتووی ڕه‌ش بۆ ئه‌وه‌یکه خه‌مه‌کانت له خۆت دوور که‌ی."

هاوبەشکردن