قایلبوون و ڕەزامەندی

قایلبوون و ڕەزامەندی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/05 (بەڕۆژکرا: 2026/11/22)
بینین: 39
کاتی خوێندن: 1 خولەک


چیرۆکی قایلبوون و ڕەزامەندی


ڕۆژێکی دڵبزوێنی بەهاری، پیاوێک بە پێڵاوی پەنجە دەرکەوتوو و گیرفانیی بەتاڵەوە، بە تەنیشت دوکانێکی پێڵاو‌فرۆشیدا تێپەڕی. بە دڵتەنگییەوە سەیری پێڵاوەکانی کرد. خەفەتی نەبوونی و نەداری هەموو بیر و مێشکی داگرت. لە نەکاو گەنجێک لە تەنیشتی ڕاوەستا، سڵاوی کرد و بە پێکەنینەوە گوتی:
- چ ڕۆژێکی جوانە!
پیاوەکە بە خۆیدا هاتەوە، سەیری گەنجەکەی کرد و لە سەرسوڕماندا دەمی واڵا مایەوە! گەنجەکە ڕوخسار جوان و پێکەنین لەسەر لێو بوو، بەڵام پێی نەبوو! هەردوو لاقی لە ئەژنۆوە بڕدرابوون و به دوو دانە شەقە ڕاوستابوو! پیاوەکە مات و گێژ، وەڵامی سڵاوەکەی داوە:
- سڵاو.
پاشان سەری بە شەرمەزارییەوە داخست و بە ئارەقەوە، لەوێ دوور کەوتەوە. چەند ساتێک دواتر، عەقڵ یەخەی گرتبوو و بە تووڕەیی پێی دەگوت: «خەفەتت دەخوارد کە پێڵاوت نییە و لە ژیان دڵتەنگ بووی؛ ئەو گەنجەت بینی کە هەر پێی نەبوو، بەڵام لە ژیاندا دڵخۆش بوو!»
کە گەیشتە ماڵەوە، دڵی لە ڕەزامەندی و دڵخۆشی پڕ بوو...




هاوبەشکردن