فەقێ تەیران

فەقێ تەیران

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/17 (بەڕۆژکرا: 2026/10/17)
بینین: 4
کاتی خوێندن: 1 خولەک

فەقێ تەیران

فەقێ تەیران یا فەقێی تەیران -هۆنەری ناوداری کلاسیکی کورد- ناوی «محمد» بووە و ساڵی 1563ی زایینی لە ناوچەی «مۆکس» لە هەکاری لەدایکبووە. زۆربەی ژیانی لە مۆکس بردۆتە سەر لە گوندی «وەرەزوور».


فەقێ تەیران بە شێوەزاری کورمانجی هۆنراوەی نووسیوە و نازناوی شێعری «میم» و «حێ م.ح» بووە. لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمەوە ناو و ناوبانگی ئەم شاعیرە کەوتۆتە ناو تۆمارکراوەکانی کوردناسانی ئوروپا. مارف خەزنەدار ماوەی ژیانی بە ١٥٦٣ تا ١٦٤١ نووسیوە بەڵام کوردۆ ئەم ماوەیەی بە ١٥٩٠ تا ١٦٦٠ تۆمار کردووە.
ھۆنراوەکانی فەقێ تەیران بە کوردیی باکوورین و لەسەر کێشی بڕگەیی نووسراون. فەقێی تەیران لە چەرخی خۆی و دوای مردنیشی ناسراو بووە. هەندێک لە شێعرەکانی فەقێی تەیران کراون بە گۆرانی.

فەقێ تەیران ساڵی ١٦٤١ی زایینی کۆچی دوایی کردووه.


بەرھەمەکان
  • دیوانا فەقێ تەیران


هاوبەشکردن