فیرعه‌ون و شه‌یتان
فیرعه‌ونی پاشای میسر، لافی خوایی لێده‌دا. ڕۆژێک کابرایه‌ک هاته لای و له پێش چاوی هه‌مووان هێشووه ترێیه‌کی دایه و کوتی:
«ئه‌گه‌ر تۆ خوای، ئه‌و هێشووه بکه به زێڕ!»
فیرعه‌ون ڕۆژێکی
مۆڵه‌ت لێ وه‌رگرت. شه‌وێ که له‌و بیره‌دا بوو چ بکات و دامابوو، له پـڕڕا
ده‌نگی ده‌رکه‌ی هات.
فیرعه‌ون کوتی: «کێیه؟»
شه‌یتان وه‌ژوورکه‌وت و کوتی:
«قوڕ وه‌سه‌ر خوایه‌ک که نازانێ کێ له پشت ده‌رکه‌یه!» دوایه ورته‌یێکی
هات و هێشوو بوو به زێڕ. ئه‌وجار کوتی: «من به‌و هه‌موو تواناییه‌وه
شایه‌نی به‌نده‌یی خوا نه‌بووم، ئێستا تۆ ده‌تهه‌وێ به‌و هه‌مووه
چووکه‌ییه‌ته‌وه بڵێی خوام؟!»
دوایه شه‌یتان ویستی بـڕوا و فیرعه‌ون کوتی: «بۆ چی کڕنۆشت بۆ مرۆڤ نه‌برد تا له باره‌گای خوا ده‌رنه‌کرێی؟»
شه‌یتان وڵامی داوه: «چونکه ده‌مزانی له به‌ره‌ی مرۆڤ، ئی وه‌کوو تۆی لێ په‌یدا ده‌بێت!!»
بارکردنی سەرنجەکان...