فیداکاریی ژنانە

فیداکاریی ژنانە

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/09 (بەڕۆژکرا: 2026/11/22)
بینین: 45
کاتی خوێندن: 1 خولەک

فیداکاریی ژنانە


لە سەرەوەی تەپۆڵکەیەک لە شاری وینسبرگ لە ئەڵمانیا، قەڵایەکی کۆن و بەرز هەیە کە بەسەر شاردا دەڕوانێت. لە سەدەی پازەهەمدا، سوپایەکی دوژمن شارەکەی داگیرکرد و قەڵاکەی گەمارۆ دا. خەڵکی شارەکە، لە ژن و پیاو تا پیر و گەنج، بۆ ڕزگاربوون لە چەنگی مەرگ پەنایان بۆ ناو قەڵاکە بردبوو.
فەرماندەی دوژمن پەیامێکی بۆ قەڵاکە نارد کە پێش هێرشی وێرانکەرەکەی، ئامادەیە ڕێگە بە ژنان و منداڵان بدات بە سەلامەتی لە قەڵاکە بچنە دەرەوە و بکەونە ڕێی خۆیان.
دوای کەمێک وتووێژ، فەرماندەی دوژمن بۆ ڕەچاوکردنی نەریتی جوامێری و بەپێی بەڵێنیی شەرەف، ڕازی بوو کە هەر یەکێک لەو ژنانەی لەناو قەڵاکەدان، گرنگترین سامانی خۆیان لەگەڵ خۆیان ببەنە دەرەوە، بەو مەرجەی بە تەنیا بتوانن هەڵی بگرن.
دیمەنی سەرنجڕاکێش کاتێک بوو کە لەبەر چاوی پڕ لە سەرسوڕمانی فەرماندە و سوپای دوژمن، هەر یەکێک لە ژنان مێردەکەی لە کۆڵ کردبوو و لە قەڵاکە هەڵدەهاتە دەرەوە!



هاوبەشکردن