غەریبتر لە مانگ
من لە بەرەی سێبەرم، تۆ لە وڵاتی هەتاو
غەریبتر بوو لە مانگ، بێدەنگیی شەو، تەواو
تۆ لە ئارەقی عەشق هێڵت کێشا بۆ ژیان
من لە عەقڵ و شێعری تۆ هێڵم کێشا بۆ هەتاو
بڵێ بە کاتی یەکبوون، کە بێ و زووتر بگاتێ
بۆ قەدری چاوەڕوانیم، پەلە بکا ببێتە ئاو
قەت وا خراپ نەبوویە، سوێندت نەخواردووە بە ئاو؟
بە بڕوای بوونی تۆ نووسیومە دووسەد پەڕتووک
پڕ لە گۆرانی بوومە، پڕ لە بێدەنگی بوویە
ببە بە مانگ بۆ شەوم، پێڵاوت ئەنێمە سەر چاو
بارکردنی سەرنجەکان...