عەونی

عەونی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/13 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 9
کاتی خوێندن: 1 خولەک

عەونی


عوسمان کوڕی حەبیب عەبدوڵڵا ناسراو به عەونی -شاعیری کورد- ساڵی ١٩١٤ی زایینی لە گەڕەکی بەفریقەندی شاری کۆیە لەدایکبووە. 

عەونی ساڵی ١٩٢٧ دەستی بە خوێندن کردووە و تا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە. لەو کاتەدا باوکی کۆچی دوایی کردووە و ناچار بووە قوتابخانە بەجێ بهێڵێ و خەریکی بەڕێوەبردنی دوکانی باوکی و بەخێو کردنی بنەماڵەکەی بێ. سەرەڕای ئەمەش وازی لە خۆ پێگەیاندن نەهێناوە و هاتوچۆی حوجرەی فەقێیانی کردووە و لە مزگەوتی حەتک لە لای مەلا محەممەدی مەلا برایمی عەوداڵانی ناسراو بە "دلاوەر"ی شاعیر دەرسی ئایینی و ڕێزمانی عەرەبی خوێندووە. دوای ئەمەش بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک زمانی فارسی لەلای مەلا ئەحمەدی ڕەش خوێندووە و بە چاکی فێری زمان و ئەدەبیاتی بووە. دواتریش لەلای هێندێک زانایانی وێژەی کوردی، به تێر و تەسەلی فێری وێژەی کوردی بووە.

عەونی دوا ساڵانی ژیانی بەنەخۆشی بردۆتە سەر و ساڵی ١٩٩٢ لە کۆیە کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی باسکی عارەبیان بەخاک سپێردراوە.


بەرهەمەکان

  • دیوانی عەونی (بەرگی یەکەم و دووهەم)



هاوبەشکردن