عیزرائیل

عیزرائیل

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/05 (بەڕۆژکرا: 2026/11/22)
بینین: 44
کاتی خوێندن: 1 خولەک


عیزرائیل


شۆفێرێکی تەکسی بێ مسافر لە ڕێگا بوو، لە تەنیشت شەقامەوە پیاوێکی مسافیری بە دیمەنێکی ئایینییەوە دەبینێت. لادەدات و سواری دەکات. مسافیرەکەش لە پێشەوە دادەنیشێت.
یەک خولەک دواتر مسافیرەکە لە شۆفێرەکە دەپرسێت:
- کاکە من دەناسیت؟
شۆفێر دەڵێت:
- نەخێر.
لەم کاتەدا شۆفێرەکە بۆ خانمە مسافیرێک کە دەستی لێ هەڵدێنێت، ڕادەوەستێت. خانمەکەش لە دواوە دادەنیشێت. پیاوە مسافیرەکە دیسان لە شۆفێر دەپرسێت:
- من دەناسیت؟
شۆفێرەکە دەڵێت:
- نەخێر.
پیاوە مسافیرەکە دەڵێت:
- من عیزرائیلم.
شۆفێرەکە دەڵێت:
- بڕۆ بابە، گێژت وەگیرکەوتووە؟
لە نەکاو خانمەکە لە دواوە بە شۆفێرەکە دەڵێت:
- ببوره برا، ئەوە لەگەڵ کێ قسە دەکەی؟!!!
شۆفێرەکە بە بیستنی ئەمە شۆکە دەبێت، تەکسی ڕادەگرێت و لە ترسان هەڵدێت!!!
پاشان خانمەکە و پیاوەکە پێکەوە ئۆتۆمبێلەکە دەدزن...

هاوبەشکردن