عوسمان عەلی
سەرەتای کاری هونەریی لە ساڵی 1965 دەستپێکردووە و لە ساڵی 1969 بووە بە ئەندام لە کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی بەشی میوزیک و گۆرانی، کە دواتر وەک یەکێک لە گۆرانیبێژە کاراکان ڕۆڵی خۆی دیوە لەو بوارەدا. ساڵی 1967 خێزانی پێکهێناوە و سێ کچ و کوڕێکی هەیە.
لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی وەک ئەندامێکی چالاک تاکوو دوا چرکەکانی ژیانی بەردەوامبووە، بەڵام هاوکات هاوکاری بەرهەمەکانی: تیپی مۆسیقای مەولەوی، تیپی مۆسیقای شۆڕش و تیپی مۆسیقای نەورۆزیشی کردووە.نموونەیەک لە گۆرانییەکانی مامۆستا عوسمان عەلی:
هەروەها لە زۆربەی بۆنە نیشتیمانیی و کۆمەڵایەتییەکان و کۆنسێرت و فێستیڤاڵەکاندا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەشداریکردووە. هەمیشە ئەندامێکی چالاک و دیاری یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووە.
بارکردنی سەرنجەکان...