شێخ ڕەزای‌ تاڵەبانی

شێخ ڕەزای‌ تاڵەبانی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/06 (بەڕۆژکرا: 2026/10/15)
بینین: 12
کاتی خوێندن: 1 خولەک


شێخ ڕەزای‌ تاڵەبانی


شێخ ڕەزای‌ تاڵەبانی ناوی ڕەزا کوڕی‌ شێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانی کوڕی‌ مەلا ئەحمەدی‌ کوڕی‌ مەلا مەحموودی‌ زەنگەنە کوڕی یووسف ئاغای زەنگەنەیە و سـاڵی‌ ١٨٣١ی زایینی لە گوندی‌ قرخی‌ نزیک چەمچەماڵ لەدایکبووە.

شێخ ڕەزا لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لەلای‌ شێخی‌ باوکی‌ دەستی‌ بەخوێندن کردووە، لەتەمەنی‌ بیست و پێنج ساڵییەوە خەریکی خوێندنی‌ وێژەی‌ عەرەبی، فارسی و تورکی بووە، ساڵی‌ ١٨٦٠ چووەتە ئەستەمبوڵ و ماوەی‌ دوو ساڵ لەوێ‌ بووە و پاشان گەڕاوەتەوە کەرکوک.
دوای‌ مردنی‌ باوکی‌، شێخ ڕەزا دەچێتە کن‌ شێخ غەفوری‌ مامی‌ پتر لە شەش مانگ دەمێنێتەوە و بەتەمای‌ کچەکەی‌ دەبێت بەڵام مامی‌ ڕازی‌ نابێت و دەڕواتە کەرکوک. ساڵی‌ ١٨٦٦ بۆ جاری‌ دووەم دەچێتەوە ئەستەمبوڵ و هەروەها لەرێگەی‌ میسرەوە دەچێتە حەج. ساڵی‌ ١٨٨٤ دەگەڕێتەوە کەرکووک. ساڵی‌ ١٨٩٨ دەچێتە بەغدا و لە تەکیەی‌ تاڵەبانی‌ دادەنیشێت، پەیوەندی‌ بەتینی‌ لەگەڵ بنەماڵەی‌ سەلیم بەگی‌ بابان و سەید عەبدولرەحمانی‌ نەقیبدا هەبووە. زۆربەی‌ ھۆنراوەکانی‌ لە بابەتی‌ داشۆرین (هەجو) بووە.

شێخ ڕەزای‌ تاڵەبانی‌ ساڵی‌ ١٩١٠ لە بەغدا کۆچی‌ دوایی‌ کردووە و هەر لەوێش بە خاک سپێردراوە.


بەرهەمەکان

  • دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
  • اشعار فارسی شیخ رضا





هاوبەشکردن