شیرنی په‌نجه‌ره‌یی
که‌لوپه‌لی پێویست
قابڵه‌مه‌یێکی چووکه بۆ سوورکردنه‌وه‌ی شیرنییه‌کان
40 گڕام گوڵاو
دوو دانه هێلکه
سێ فینجان ڕۆنی شل (300 گڕام) بۆ سوورکردنه‌وه و نزیک 60 گڕام ڕۆنی شل بۆ چه‌ورکردنی شیرنییه‌کان
دوو که‌چکی مره‌باخۆری خاکه هێل (6 گڕام)
40 گڕام نیشاسته
شێوازی لێنان
40 گڕام نیشاسته و چل گڕام گوڵاو لێکده‌ده‌ین تا مایه‌یێکی یه‌کده‌ست سازبێت. دوو هێلکانیشی ده‌باڵ ده‌که‌ین و لێکیده‌ده‌ین.
50 گڕام ئاردی ده‌باڵ ده‌که‌ین و لێکیده‌ده‌ین تا مایه‌ی شیرنی ئاماده بێت. بۆ ئه‌وه‌یکه ئاسانتر بتوانین مایه‌که له قالب ده‌ین، ده‌توانین مایه‌ی شیرنی ده ده‌فرێک بکه‌ین که بنی ڕێک بێت.
300 گڕام ڕون ده قابڵه‌مه‌یێکی چووکه‌دا ئه‌وه‌نده دا‌غ ده‌که‌ین که ئه‌گه‌ر دڵۆپه‌یێکی مایه‌ی شیرنی تـێبکه‌ین، زوو هه‌ڵمسێ و بێته‌سه‌ر. ئێستا قالبه‌که بو ماوه‌ی 10 چرکه ده ڕۆنی ڕاده‌که‌ین تا دا‌غ بێت و دوایه‌ش تا لێواری ده نێو مایه‌ی ده‌نێین تا مایه‌ی شیرنی به لێواره‌کانێوه بنووسێت به‌ڵام ڕه‌سه‌ری نه‌که‌وێت.
دوایه ده‌ڕۆنه‌که‌ی ڕۆده‌که‌ین، که‌مێک ڕایده‌وه‌شێنین تا له قالبه‌که جیا بێته‌وه و دووباره خێرا ده مایه‌ی ڕۆده‌که‌ین و ده‌یبه‌ینه‌وه نێو ڕۆنه‌که. ئه‌و کاره ده‌بێ ئه‌وه‌نده خێرا بکرێت که قالب سارد نه‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر قالب سارد بێت، مایه پێیوه‌نانووسێت و ئه‌گه‌ر یه‌کجار زۆر دا‌غ بێت، مایه ده ده‌فره‌که‌ی خۆیدا ده‌برژێت. کاتـێک دوو لای شیرنی سوور بۆوه، ده سووزمه‌ی داوێین تا ڕۆنه زیادییه‌که‌ی لێبگیرێت.
شه‌ش که‌چکی چێشت‌خۆری خاکه شه‌کر له‌گه‌ڵ دوو که‌چکی مره‌باخۆری خاکه هێل تێکه‌ڵ ده‌که‌ین و به‌سه‌ر شیرنییه ساردبۆوه‌کانی وه‌رده‌که‌ین، ده‌بێ ئاگادار بین که هه‌موو جییه‌کانی شیرنی، شه‌کری پێوه‌نووسێت. ئێستا شیرنی ئاماده‌ی میواندارییه. ده‌توانین به که‌مێک خاکه پسته بیڕازێنینه‌وه.
چه‌ند نمونه شیرنی په‌نجه‌ره‌یی به قالب (چێوه)ی جۆراوجۆر.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...