شیرنی مێوژی

شیرنی مێوژی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2018/12/15 (بەڕۆژکرا: 2026/11/22)
بینین: 1482
کاتی خوێندن: 1 خولەک

شیرنی مێوژی


که‌لوپه‌لی پێویست

شڵه‌قـێنی برقی، گازی فـێـڕدار، کاغه‌ز ڕۆنیی شیرنی
دوو فینجان ئارد (10 که‌چکی چێشت‌خۆری) 200 گڕام
ڕۆنی که‌ره 150 گڕام
5 که‌چکی چێشت‌خۆری مێوژ 100 گڕام
7 که‌چکی چێشت‌خۆری خاکه شه‌کر 150 گڕام
نیو که‌چکی چای‌خۆری وانیل
دوو دانه هێلکه
که‌چکێکی چێشت‌خۆری خاکه پسته (بۆ ڕازاندنه‌وه)
که‌چکێکی مره‌باخۆری بێکینگ پودر
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له، نزیک 50 دانه له‌و شیرنییه سازده‌کرێت.

شێوازی لێنان

150 گڕام ڕۆنی که‌ره بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر له ده‌ره‌وه‌ی یه‌خچاڵ (سه‌لاجه) داده‌نێین تا که‌مێک نه‌رم بێت دوایه له‌گه‌ڵ 150 گڕام خاکه شه‌کر و نیو که‌چکی چای‌خۆری وانیل تێکه‌ڵ ده‌که‌ین و به شڵه‌قـێنی برقی لێکیده‌ده‌ین تا ڕه‌نگی کرێمی بێت.

دوایه هێلکه‌کان یه‌ک یه‌ک ده‌باڵی ده‌که‌ین و لێکیده‌ده‌ین. ئارد و بێکینگ پودر لێکده‌ده‌ین و به هێڵه‌گ پێیه‌وه زیاد ده‌که‌ین و به که‌چکێک لێکیده‌ده‌ین. له کۆتاییدا مێوژه‌که‌شی تـێده‌که‌ین و لێکیده‌ده‌ین تا مایه‌ی شیرنی ئاماده بێت.

دوو لایلۆن فریزێر ده‌نێو یه‌ک ده‌نێین، مایه‌ی شیرنی ده‌نێوی ده‌که‌ین و گۆشه‌یێکی بنه‌وه‌ی کون ده‌که‌ین. کاغه‌ز ڕۆنییه‌که له‌ناو که‌شه‌ف پانڕاده‌که‌ین و له مایه‌ی شیرنی به ئه‌ندازه‌ی یه‌ک گوێز له‌سه‌ر کاغه‌ز ڕۆده‌که‌ین و که‌مێک خاکه پسته‌ی به‌سه‌ر وه‌رده‌که‌ین. ئه‌و کاره درێژه پێده‌ده‌ین تا سه‌ر کاغه‌زه‌که پڕ بێت.

دوایه که‌شه‌فه‌که ده نهومی سه‌ره‌وه‌ی فـێـڕ ده‌نێین و گه‌رمایه‌که‌ی له‌سه‌ر 150 تا 160 پله‌‌ی سانتیگراد داده‌نێین تا بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 خوله‌ک ببرژێن.

شیرنییه برژاوه‌کان بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر وه‌لاده‌نێین تا سارد بنه‌وه. دوایه له کاغه‌ز جیایان ده‌که‌ینه‌وه و ده ده‌فرێکدا دایانده‌نێین تا ئاماده‌ی میوانداری بێت. 

نۆشی گیان 


وشە سەرەکییەکان: مێوژ چێشت کورد لاجان

هاوبەشکردن