شۆرباو گۆشت

شۆرباو گۆشت

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2018/12/18 (بەڕۆژکرا: 2026/11/22)
بینین: 1345
کاتی خوێندن: 1 خولەک

شۆرباو گۆشت


که‌لوپه‌لی پێویست

پیوازێکی مامناوه‌ندی (100 گڕام)
سێ دانه لیمۆ ئۆمانی (15 گڕام)
په‌رداخێک نۆک و لۆبیا (بە یەکەوە 200 گڕام)
سێ دانه سێوک (یاڕه‌ماسی) مامناوه‌ندی (700 گڕام)
200 گڕام دووگه‌ی مه‌ڕ
خوێ، بیبار و زه‌رده‌چێوه به ڕێژه‌ی پێویست
دوو که‌چکی چێشت‌خۆری بڕوێش (40 گڕام) 
نیو کیلۆ گۆشتی مه‌ڕ به ئێسکه‌وه گۆشتی سه‌رده‌ست یان ڕاسته یان ...
سێ که‌چکی چێشت‌خۆری ڕوبی باینجان (دۆشاوی ته‌ماته) (120 گڕام)
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له دوازده قاپی ماست‌خۆری له‌و چێشته سازده‌کرێت.

شێوازی لێنان

نۆک، لۆبیا، گۆشت، دووگه، بـڕوێش و پیوازێکی ساغ ده قابڵه‌مه ده‌که‌ین، خوێ، بیبار و زه‌رده‌چێوه له‌گه‌ڵ 6 تا 7 په‌رداخ ئاوی تێده‌که‌ین و لێیده‌گه‌ڕێین 4 هه‌تا 6 کاتژمێر به‌ ته‌واوی بکوڵێت و خه‌ستایی بدات.

پیوازه‌که فڕێده‌ده‌ین، سێ که‌چکی چێشت‌خۆری ڕوبی باینجان (دۆشاوی ته‌ماته)، سێ دانه سێوک (یاڕه‌ماسی) مامناوه‌ندی و سێ دانه لیمۆ ئۆمانی تێده‌که‌ین تا شۆرباوه‌که دوو کاتژمێری دیکه بکوڵێت و ئاماده بێت.

ده‌توانین ئاوه‌که جیاکه‌ینه‌وه و دانه‌وێڵه‌کان، گۆشت و سێوک (یاڕه‌ماسی)ه‌که بکوتینه‌وه.

شۆرباو گۆشت ئاماده‌یه.

نۆشی گیان

هاوبەشکردن