شه‌م

شه‌م

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2011/09/02 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 2526
کاتی خوێندن: 1 خولەک

شەم


هۆنراوەی: وەلی دێوانە


هەی شەمی شەوان هەی شەمی شەوان
هەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان
هەی ژیانی من هەی ڕۆحی ڕەوان
هەی گلێنەکەی دیەی بێخەوان
هەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
هەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف
هەی من پەروانەی پەڕ سووتاوی تۆ
هەی من گیرۆدەی زۆلفی خاوی تۆ
هەی شەمی شه‌وان هەی شەمی شەوان
هەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان
تۆ جارێ نایەی بۆ سەر وەختی من
گوێ ناگری لە ئاه زامی سەختی من
ناپرسی ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم
بێباکیت لە تین قرچەی دەروونم
هەی شەمی شه‌وان هەی شەمی شەوان
هەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان
بێ مروەتیو کرد هەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ قەیسی سیا ستارەم
هەوای کوێستانت وا بۆ بووەوە
حەیفت کرد منت لە بیر چووەوە
هەی شەمی شه‌وان هەی شەمی شەوان
هەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان
هەی ژیانی من هەی ڕۆحی ڕەوان
هەی گلێنەکەی دیەی بێخەوان



هاوبەشکردن