شامی‌که‌باب و کودوو
که‌لوپه‌لی پێویست
گۆشتی چه‌رخکراو: دوو قاپی ماست‌خۆری (تێکه‌ڵاوی گۆشتی گوێلک و گورچیله‌ی مه‌ڕ، سه‌رجه‌م نیو کیلۆ)
پیواز: دوو دانەی مامناوه‌ندی (200 گڕام)
کودوو: یه‌ک دانەی چووکه (100 گڕام)
خوێ و بیبار: به ڕێژه‌ی پێویست
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له تاوه‌یه‌کی مامناوه‌ندیمان له‌و چێشته ده‌بێت.
شێوازی لێنان
پیوازه‌کان به ڕه‌نده‌ی ورد ڕه‌نده ده‌که‌ین، گۆشت و خوێ و بیباری ده‌باڵ ده‌که‌ین و هه‌ڵیده‌شێلین تا قیمه‌یێکی یه‌کده‌ست ساز بێت.
قیمه‌که ده تاوه‌یێکی مامناوه‌ندیدا پانڕاده‌که‌ین.
قیمه‌که بڕبڕ ده‌که‌ین و کودووه‌که ئاڵقه ئاڵقه ده‌بڕین و له‌سه‌ر هه‌ر
به‌شه‌ی قیمه‌که، له‌تکێکی کودوو داده‌نێین. دوایه تاوه‌که له‌سه‌ر گڕی
که‌م داده‌نێین و سه‌ری له‌سه‌ر داده‌نێین تا شامی‌که‌بابه‌کان خۆ بگرن.
ئه‌وجاریش جێگای بڕیاری پێشوو بڕبڕ ده‌که‌ینه‌وه و سه‌ری داده‌نێینه‌وه تا ئاوی نه‌مێنێت و ڕۆنی بداته‌وه.
شامی‌که‌بابه برژاوه‌کان وه‌رده‌گێڕین، ئه‌وجار سه‌ری دانانێین تا
لایه‌که‌ی دیکه‌شی 5 خوله‌ک سوور بێته‌وه. دوایه ئاوره‌که ده‌کوژێنینه‌وه.
شامی‌که‌باب ئاماده‌یه. ده‌توانین به باینجان (ته‌ماته)، کۆنسێرڤی نۆک‌فه‌ره‌نگی و که‌مێک سۆسی سپی بیڕازێنینه‌وه.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...