شامی کرماشانی

شامی کرماشانی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/13 (بەڕۆژکرا: 2026/10/17)
بینین: 10
کاتی خوێندن: 1 خولەک

شامی کرماشانی

شاهموراد موشتاق ناسراو بە شامیی کرماشانی -شاعیری کورد- ساڵی ١٩١٧ لە کرماشان لەدایکبوو.

شامی لە مناڵیدا دایک و باوکی لە دەست‌دا و لە تەمەنی ٤ ساڵیدا تووشی نەخۆشی هاوڵە (خوروێکە) بوو و هەر دوو چاوی لە دەست‌دا.
شامی زۆر جوان لە شێعری حافز، سەعدی و خەییام تێدەگەیشت و هەر ئەمەش دواتر بووە هۆی زاڵبوونی بەسەر هونەری شێعر کوتندا. شامی شێعری خۆی لە زمانی خەڵکی زۆر نزیک کردووەتەوە.

شامی ساڵی ١٩٨٤ له کرماشان کۆچی دوایی کرد.


بەرهەمەکان

  • چەپکە گوڵ (دەفتەری شێعر)

هاوبەشکردن