مامۆستایێک له قوتابیانی ویست تا عه‌جایبی حه‌وتەوانه‌ی دونیای له‌سه‌ر کاغه‌زێک بنووسن. قوتابییه‌کان نووسیان و مامۆستا خڕی کردنه‌وه و زۆرتری وڵامه‌کان وێک ده‌چوون و ئه‌وانه بوون: که‌ناڵی پاناما، دیواری چین، په‌یکه‌ری زێئووس، تاج مه‌حه‌ل، ئه‌هرامی میسر و ... له‌ناو نووسراوه‌کاندا کاغه‌زێکی سپی وه‌به‌رچاو هات. پرسی: "ئه‌و کاغه‌زه ئی کێیه؟"
یه‌کێک له قوتابییه‌کان ده‌ستی هه‌ڵێنا. مامۆستا پرسی: "کچم، بۆ چیت نه‌نووسیوه؟"
کچه‌که وڵامی داوه: "عه‌جایبی دونیا زۆرن و من نه‌مزانی کامیان بنووسم!"
مامۆستا کوتی: "کامیان گرینگ‌ترن، ئه‌وان ناو ببه."
کچۆڵه‌که چرکه‌یێک بیری کرده‌وه و کوتی: "به ڕای من عه‌جایبی حه‌وتەوانه‌ی دونیا ئه‌وانه‌ن: هه‌ست کردن، تام چێشتن، دیتن، بیستن، بیر کردنه‌وه، پێکه‌نین و خۆش ویستن."
لێره‌دا، بێده‌نگی بڵاو بۆوه.
بارکردنی سەرنجەکان...