سەیدی
سەیدی لە ناو خەڵک و ناوەندە ئەدەبیییەکان بە نازناوی «سەید» و «سەیدی ھەورامی» ناسراوە. وشەی «سەید» لە «صید»ی عەرەبییەوەیە (بە واتای ڕاوکردن) ھاتووە. هەر بەو جۆرە خۆشی دەڵێ: «بەندەی دڵ بەند و زامدار پێتان دەڵێ، سەیدی بەدوای عەشقەوە بووە و بەم ناوە ناوبانگی دەرکردووە.»
ماوەیەکی زۆر لای مەلا جەلالی خورماڵی ماوەتەوە و ھەر ئەویش ئیجازەی مەلایەتی پێ بەخشیوە. دواتر گەڕاوەتەوە ناوچەی خۆی و بە دەرس وتنەوە و ئیش و کاری جوتیارییەوە ژیانی بەسەر بردووە. سەییدی ھەورامی بە ھەردوو شێوەی ھەورامی واتا ھەورامی نوێ و ھەورامی کۆن (ئاڤێستا) شێعری کوتووە. بەشی زۆری شیعرەکانی باسی جوانی سروشتی کوردستان و دڵداری دەکەن. لە زمانی فارسی و عەرەبیشدا دەستێکی باڵای ھەبووە و بە ھەردوو زمانەکە شێعری کوتووە.
بەرهەمەکان
- دیوانی سەیدی
بارکردنی سەرنجەکان...