سەید کامیل ئیمامی

سەید کامیل ئیمامی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/05 (بەڕۆژکرا: 2026/10/05)
بینین: 5
کاتی خوێندن: 1 خولەک


مامۆستا ئاوات (سەید کامیل ئیمامی)

سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە ئاوات ساڵی ١٩٠٣ی زایینی لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووە. ئەم شاعیرە کوڕی سەید عەبدولحەکیم کوڕی سەید عەبدولکەریمی زەنبیلە کە لە ڕێبەڕانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادری بوون.

ئەم شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێدا پەروەردە بووە. سەید کامیل لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکە و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە حاجی بابەشێخ خوێندوویەتی. ساڵی ١٩٤٦ لەسەر ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەکانی بۆکان و سەقز و ورمێ و مەھاباد دەستبەسەر بووە. سەید کامیل ئیمامی شاعیر لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک سوارە ئیلخانیزادە، ھەژار، حەقیقی و ھەر وەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی نزیکی بووە.
ئەم شاعیرە لە ڕۆژی ٢٧/٧/١٩٨٩ کۆچی دوایی کردوە.

بەرهەم:
دیوانی شێعر






هاوبەشکردن